ئەومنداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن

Barn i asylprocessen – sorani

مافەکانی منداڵان لە ماوەى پرۆسەی پەنابەری له مافەکانی گەوران جیاوازن. لێرەدا زانیاریمان کۆکردۆتەوە دەربارەی مافەکانی منداڵان و دەرفەتەکان بۆ پشتیوانی، كه پەیوەندیداره بە پێداچوونەوەى پەنابەری و کێشە کرداریەکانیان.

سوید واژۆی لە سەر ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ مافەکانی منداڵ کردووە. ئەم ڕێککەوتننامەیە مافەکانی منداڵان دیاری دەکات. ئەم مافانە بۆ گشت منداڵانی سوید کارپێکراوە، ئایا هاوڵاتی سوید بن، بە شێوەی کاتیی لێرە بژین، یان بەدوای پەنابەری بگه ڕێن.

لە سوید تا تەمەنی 18 ساڵی بە منداڵ هەژمار دەکرێیت. زۆرینەی منداڵان کە بەدوای پەنابەریین لەگەڵ یەک یان هەردووک دایك وباوكیان گەیشتوونەتە ئێرە. هەروەها چەندین منداڵ هەن کە دەگەنە سوید  به بێ دایك وباوك یان بەخێوکار؛ ئەم مێردمنداڵە بێ هاوەڵانە پێویستیان بە پشتیوانی تایبەت هەیە.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی مافی پشتیوانی بۆ مێردمنداڵانی بێ هاوەڵ (بە ئینگلیزیى)

ئەو منداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن مافی ئەوەیان قسەی خۆیان هەبێت

بەگوێرەى یاسای سویدی، ئاژانسی کۆچ کردن پێویستە باشترین بەرژەوەندیەکانی منداڵێک دیاری بکات. گشت منداڵان مافی ئەوەیان هەیە قسەی خۆیان هەبێت و گوێیان لێ بگیرێت. هۆکارەکانیان بۆ داواکردنی پەنابەری بە جیا کاری لەسەر دەکرێت، لەبەرئەوەی وەک منداڵێک دەکرێت هۆکاری تری جیاوازیان هەبێت بەراورد بە دایك وباوكیان بۆ داواکردنی پەنابەری. کاتێک هۆکارەکانی داواکردنی منداڵێک بۆ پەنابەری دەپشکنرێن، بەرپرسی بۆردی کۆچ کردن پێویستە تا ئەو پەڕێ دەکرێت وابكات لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ تەمەن، تەندروستی، و پێشگەیشتوویی منداڵەکە بگونجێنێت. منداڵەکە مافی ئەوەی هەیە کەسێکی گەورەی لەگەڵدا بێت لەکاتی پرسیار لێکردن. دەکرێت دایك وباوك یان چاودێر، بەخێوکاری یاسایی و/یان راوێژکاری گشتی بێت.

گشت منداڵان مافی چوونە قوتابخانە و دایەنگە/باچخەی ساوایانیان هەیە

گشت منداڵان و گەنجان هەمان مافیان هەیە بۆ چوونە قوتابخانە و دایەنگە/باچخەی ساوایانیان هاوشێوەی منداڵانی تر کە لە سوید دەژین. ئەو شارەوانیەی منداڵەکەی تیادا دەژیت بەرپرسیارە لە کارئاسانی بۆیان بۆ چوونە قوتابخانە هاوشێوەی منداڵان و گەنجانی تری ناو شارەوانیەکە. ئەمە پەیوەستە بە دایەنگە/باچخەی ساوایان، قوتابخانەی ئیلزامی، و قوتابخانەی دواناوەندی. بۆ ئەوەی بتوانیت بچیتە قۆناغی دوای دواناوەندی، ئەو گەنجانەی بەدوای پەنابەرین پێویستە بەر لە تەمەنی 18 ساڵی دەست بە خوێندنەکە بکەن.

ئاژانسی کۆچ ڕێپێدراو نیە بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی ئەو منداڵانەی بەدوای پەنابەرین بە شارەوانی بێ ڕەزامەندی دایك وباوك. دەتوانیت ڕەزامەندی خۆت بە ئاژانسی کۆچ بدەیت، کە ناو، بەرواری لە دایک بوون، زمان، وڵاتی ڕەچەڵەک، و ژمارەی كەیسی منداڵەکە دەداته شارەوانی. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە شارەوانی بکەیت و ئاگاداریان بکەیتەوە کە دەتەوێت منداڵەکانت بۆ قوتابخانە یان دایەنگە/باچخەی ساوایان بچن.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی قوتابخانە

گشت منداڵان شایستەی چاودێری تەندروستین

ئەو منداڵانەی داوای پەنابەری دەکەن مافی ئەوەیان هەیە هەمان چاودێری تەندروستی و چاودێری ددانیان هەبێت هاوشێوەی ئەو منداڵانەی لە سوید دەژین. چاودێری ددان بەخۆڕاییە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵیدایە. لە زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگا یان هەرێمەکان، چاودێری تەندروستیش بۆ منداڵان بەخۆڕاییە. پەیوەندی بە ئەنجومەنی پارێزگا یان هەرێم بکە کە تیایدا دەژیت بۆ زانیاری زیاتر.

زانیاری زیاتر دەدۆزیتەوە دەربارەی چاودێری تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگا یان هەرێمی خۆت لە www.1177.se (بە سوێدى) External link, opens in new window.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی چاودێری تەندروستی و پزیشکی بۆ داواکارانی پەنابەری

منداڵان شایستەی یەکگرتنەوەن لەگەڵ خێزانەکانیان

بەگوێرەى ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان، منداڵان شایستەی ئەوەن لەگەڵ خێزانەکانیان بن. بۆیە دەسەڵاتدارانی سویدی هەوڵ دەدەن دایك وباوك یان بەخێوکاری مێردمنداڵە تەنهاکان دیاری بکەن. گەڕان بەدوای خزمان بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا ئاژانسی کۆچ لێکۆڵینەوە لە داواکاری پەنابەری منداڵ دەکات. لە سەرەتادا، ئامانجەکە ئەوەیە خێزانەکە لەگەڵ وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆیان بەک بگرنەوە. ئەگەر خزمەکانی منداڵەکە لە وڵاتیکی تر سەلامەت بن، لەوانەیە یەکگرتنەوەکە لەوێ ڕوو بدات. ئەگەر هیچ بەربژارێکی تر نەبێت بۆ یەکگرتنەوە لە شوێنێکی تر، لەوانەیە خێزانی منداڵەکە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونیان لە سوید پێبدرێت ئەگەر منداڵەکە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی لە سوید وەک پەنابەر پێدرا بێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی چی ڕوو دەدات ئەگەر منداڵەکە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی پێنەدرێت و پێویست بێت بگەڕێتەوە

زیاتر دەربارەی مافەکانی منداڵ

گشت دەسەڵاتدارانی سویدی پێویستە باشترین بەرژەوەندی منداڵان بخەنە بەرچاو کاتێک بڕیار دەدەن، و چەندین دەسەڵات هەن  کە کۆمسیۆنی تایبەتیان هەیە بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان. خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لەو شارەوانیەی منداڵەکە تیایدا دەژیت بەرپرسیارن لە چاودێری کردنی منداڵەکە، ئەگەر دایك وباوكەکە نەتوانن ئەمە بکەن یان ئەگەر دایك وباوكە كه ئازاری منداڵەکە بدەن. هەندێک جار لەوانەیە پۆلیس پێویست بێت بۆ یارمەتیدان لە بردنی منداڵێک کە مامەڵەی خراپی لەگەڵکراوە بۆ دەستگیرکردنی ویقائی. بۆ نموونە لێدان لە منداڵ یان خەتەنەکردنی کچان ڕێپێدراو نین. و منداڵ لە ژێر تەمەنی 18 ساڵی ڕێگەی پێنادرێت هاوسەرگیری بکات.

زانیاری زیاتر

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی جۆرەکانی پشتیوانی بەردەست بۆ ئەو منداڵانەی مامەڵەی خراپیان لەگەڵکراوە یان بە شێوازی تر کێشەیان هەیە (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window. 

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

زانیاری بۆ ئەو منداڵانەی گەیشتوونەتە سوید و داوای پەنابەریان کردووە (بە ئینگلیزیى)

هەروەها دەکرێت ئەم لاپەڕانە سوودبەخش بن ئەگەر بتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی پەنابەری و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پەنابەری، یان بۆ یارمەتیدانی گەوران لە ڕوونکردنەوەی پرۆسەی پەنابەری بۆ منداڵان.

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی بەدوای پەنابەرین، کە منداڵیان لای کەسێکە کە لە سوید دەژیت

Last updated: