دۆخی پاراستن

Skyddsstatus – sorani

سوید ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پەنابەرانی واژۆ کردووە. لە ژێر ڕێککەوتننامەکە، پەنابەران مافی وەرگرتنی دۆخێکی ناسێنراوی پەنابەریان هەیە.

قانونی بیانیەکانی سویدیش پەیڕەوی فەرمانی بڕوانامەی یەکێتی ئەوروپا دەکەات، کە مافی دۆخی فەرمی باوەڕپێکراو بە هەموو کەسێک دەدات کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی بە هۆکاری گونجاو پێدەدرێت کە پێویستیان بە پاراستنە.

ئەگەر تۆ بە پەنابەرێک هەژمار بکرێیت ئەوە ڕوونكردنەوەیەکی دۆخی پەنابەری وەردەگریت - دۆخێکە کە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی بڕواپێکراوە لە سەر بنەمای ڕێساکانی پەیمانی جنێڤ لەگەڵ فەرمانی بڕوانامەی یەکێتی ئەوروپا.

لەسەر مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسەی کە باری پەنابەری وەردەگرێت بخوێنەوە

ئەگەر تۆ بە کەسێک هەژمار بکرێیت کە پێویستی بە پاراستنی کاتییە ئەوە تۆ ڕوونكردنەوەی دۆخی پاراستنی کاتیی وەردەگریت - دۆخێکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ناسراوە لەسەر بنەماکانی فەرمانی بڕوانامەی یەکێتی ئەوروپا.

لەسەر مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەوەی بۆ کرابێت کە پێویستی بە پاراستن هەیە بخوێنەوە

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دۆخێکی تایبەت دوای وەرگرتنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون

ئەگەر تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونت لە سوید وەرگرتووە بەڵام راگەیاندنی دۆخی نیشتەجێبوونت وەرنەگرتووە، دەتوانیت لەپاشاندا داوای شتێکی وا بکەیت. ئەمە هەروەها ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە دۆخی پاراستنیان وەرگرتووە بەڵام داوای راگەیاندنی دۆخی پەنابەری دەکەن.

داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ڕوونكردنەوەی دۆخ دواى وەرگرتنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە 158011، داواکاری بۆ دۆخی پاراستن.

داواکاری بۆ دۆخی پاراستن، فۆرمی ژمارە 158011 (بە سوێدى) Pdf, 688.6 kB, opens in new window.

تێهەڵچوونەوە بۆ ڕوونكردنەوەی دۆخ

دەکرێت ڕوونكردنەوەی دۆخ بەجیا تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت لە بڕیاری مۆڵەتی نیشتەجێ بوون. ئەمە واتە تەنانەت ئەگەر کەسێک مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونی وەرگرتووە دەتوانێت تێهەڵچوونەوە بۆ بڕیارێک بکات بۆ ئەوەی هیچ دۆخێکی پاراستنی فەرمی پێنەدات.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردنی تێهەڵچوونەوە

دۆخەکەت دەکرێت بکێشرێتەوە

دەکرێت دۆخی پاراستنت بکێشرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر تۆ چی تر پێویستیت بە پاراستن نەبێت. هەرچۆنێک بێت، ئەمە پێویستی بەوەیە کە بارودۆخەکان کە هۆکار بوونە بۆ ئەوەی دۆخێکی پاراستنی تایبەتت پێبدرێت چی تر جێبەجێ نابن، یان بە شێوەیەکی بەرچاو و هەمیشەیی گۆڕاون.

هەروەها دەکرێت دۆخی پەنابەریت لێ بکێشرێتەوە ئەگەر ئەوە نیشان بدەیت کە دەتەوێت سوود لە پاراستنی پێدراو بکەیت لە ڕێگەی وڵاتی خۆت، بۆ نموونە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پاسەپۆرتی نیشتیمانی یان داواکردنی ئەوەی کە ئاژانسی کۆچ پاسەپۆرتی پێشوترت بۆ بگێڕێتەوە.

کێشانەوەی دۆخەکەت بەو مانایە نیە کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کاری کراوەتە سەری. هەرچۆنێک بێت، ئەگەر بەلگەنامەی گەشتت هەیە پێویستە بیگەڕێنیتەوە ئەگەر دۆخەکەت بکێشرێتەوە. 

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێککەوتننامەی پەنابەران (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

قانونی بیانیەکان بخوێنەوە (بە سوێدى) External link, opens in new window.

فەرمانی بڕوانامە بخوێنەوە External link, opens in new window.

Last updated: