کۆچکردن لە سویدەوە بۆ عێراق
Flytta från Sverige till Irak – sorani
کۆچکردن لە سویدەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە عێراق چۆنە؟ ژیان بۆ کەسێک کە دەگەڕێتەوە چۆن دەبێت و چ یارمەتییەک دەتوانیت وەربگریت؟
ئەو کەسانەی کە کۆچیان کردەوەتەوە باس دەکەن
ئەو کەسانەی کە گەڕاونەتەوە باس لە ئەزموونەکانیان و ئەو پاڵپشتییانە دەکەن کە وەریانگرتووە. ئەم فیلمانە تێڕوانینێک لە چونیەتی ژیان لە هەرێمی کوردستان لە عێراق دەگەێنن.
"لە ڕێکخراوە جیاوازەکانەوە پاڵپشتی وەردەگریت و بنەماڵەکەت هەمیشە پاڵپشتە" – کەسێک کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.
"پێش ئەوەی بگەڕێمەوە، بۆ ئەو کارانەی کە پاش گەڕانەوەکەم دەمەویست بیکەم پلانم هەبوو" – کەسەێک کە گەڕاوەتەوە بۆ هەولێر.
“باوکم پیشەکەی بۆی گرنگ بوو، ئەوان بڕیاریان دا کە دەبێ بگەڕێینەوە” – کەسەێک کە گەڕاوەتەوە بۆ هەولێر.
تۆ کە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت دەبێ بگەڕێیتەوە
ئەگەر داوای مافی پەنابەرییت ڕەتکرایەوە، ئەوجا بۆ پلاندانای سەفەرەکەت لە سویدەوە و بۆ سەرلەنوێ هاتنەنێوەی کۆمەڵگا لە عێراقدا یارمەتی وەردەگریت. دەزگای کۆچ لە سوید پاڵپشتیت دەکات. لە عێراق هاوکاری لە ڕێکخراوەکانی ETTC (The European Technology and Training Center) و IOM (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن) وەردەگریت.
ئەم فیلمانە باسی ئەو پاڵپشتییانە دەکەن کە دەتوانیت وەری بگریت
ئەگەر بتەوێ بگەڕیتەوە پاڵپشتیی جۆراوجۆر هەیە کە دەتوانیت وەری بگەیت. ئەم پاڵپشتییانە دەتوانن بریتی بن لە راوێژکاری و یارمەتی لە پلاندانان بۆ گەشتەکەت تا دەگاتە پاڵپشتی دارایی کە دەتوانیت لای دەزگای کۆچی سوید داواکاری پێشکەش بکەیت.
گەڕانەوە بۆ هەولێر –ڕێکخراوی ETTC لە یەکەم ماوەدا لە وڵاتی خۆت پاڵپشتیت دەکات.
گەڕانەوە بۆ سلێمانی – ڕێکخراویETTC لە یەکەم ماوەدا لە وڵاتی خۆت پاڵپشتیت دەکات.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) یارمەتیی دارایی و راوێژکارییت پێشکەش دەکات.
پەیوەندی بە کاربەدەستی کەیسەکەتەوە بکە بۆ ئەوەی بزانیت چ پاڵپشتییەک دەتوانیت وەر بگریت.
ئامادەکارییەکان لە سوید
بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی بۆ سەرلەنوێ ئاوێتەبوونی کۆمەڵگا لە ڕێگەی ETTC، پێویستە پێش ئەوەی سوید بەجێبهێڵیت، داوای پاڵپشتی لە دەزگای کۆچبەریی سوید بکەیت. ئەگەر پاڵپشتیت پێدرا، ETTC ئاگادار دەکرێتەوە کە تۆ دەگەڕێیتەوە و پەیوەندیت پێوە دەکات.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM/ (International Organization for Migration) پێش سەفەرکردن ڕاوێژکاریی بێبەرامبەر و بە نەناسراو بە زمانی زگماکی خۆت پێشکەش دەکات. بۆ نموونە ئەگەر لەسەر دۆخی ئەمنی پرسیارێکت هەبێ یان ئەگەر پێش گەڕانەوەت بتەوێت لەبارەی شتێکەوە کە نیگەرانت دەکات باس بکەیت.
لەکاتی گەیشتن بۆ عێراق
ڕێکخراوی ETTC لە فڕۆکەخانە ئامادە دەبێت و بەخێرهاتنتان دەکات. پاکێجێکی بەخێرهاتن بریتیی لەو شتانەی کە بۆ چەند ڕۆژی یەکەم باشە هەتبێت، وەر دەگریت.
کاتێک گەیشتیتە عێراق، دەتوانیت پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە بکەیت. لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، بانگهێشت دەکرێیت بۆ چاوپێکەوتنێکی سەرەتایی کە لەوێدا زانیاری لەباری شێوازی وەرگرتنی یارمەتیی لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و لە بارەی ئەوەی کە چ بڕە پاڵپشتییەکی دارایی وەردەگریت، کە پێی دەوترێت پاڵپشتیی سەرلەنوێ گرسانەوە.
راوێژکاری و پلاندانان لەگەڵ ETTC
لە یەکەم چاوپێکەوتندا لەگەڵ ETTC، لە ئۆفیسەکەیان کۆدەبنەوە. ئێوە پێکەوە تاوتوێ پرۆسەکە دەکەن و زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەوە کە چۆن دەتوانیت پاڵپشتی بۆ سەرلەنوێ ئاوێتەبوونی کۆمەڵگا بەکاربهێنیت، وەر دەگریت. ئەمەش دەتوانێت بۆ نموونە کڕینی مۆبیلیات، پێدانی دەرماڵەی خوێندن یان دەستپێکردنی کارێک بێت.
دووەم چاوپێکەوتن لەگەڵ ETTC کاتێک بەڕێوە دەچێت کە تۆ دەزانیت چۆن دەتەوێت پاڵپشتییەکە بەکار بهێنیت. تۆ پەیوەندی بە ETTC دەکەیت و پێکەوە پلانێک دادەڕێژن بۆ ئەوەی چۆن پاڵپشتی بۆ سەرلەنوێ ئاوێتەبوونی کۆمەڵگا بەکار بهێنیت.
تۆ کە بەتەمایت بگەڕێیتەوە وڵاتەکەت
گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت بەو واتەیە کە تۆ مۆڵەتی ژیان و نیشتەجێبوونت لە سوید هەیە بەڵام بڕیارت داوە بگەڕیتەوە عێراق. تۆ کە دەتەوێت بگەڕێیتەوە وڵاتەکەت دەتوانیت داوای یارمەتی دارایی بکەیت، کە پێی دەوترێت دەرماڵەی گەڕانەوە.
دەربارەی یارمەتی گەڕانەوە بۆ وڵات زیاتر بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)