کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون

Uppehållstillståndskort – sorani

ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت پێدراوە هەروەها کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەک بەڵگەیەک وەردەگریت کە تۆ ڕێپێدراویت لە سوید بژیت. کارتەکە چیپێکی کۆمپیۆتەری تێدایە کە پەنجەمۆر و وێنەی تۆی تێدایە. گشت كاتێك پێویستە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لا بێت کاتێک بۆ ئاژانسە حکومیەکان یان خزمەتگوزاریەکانی چاودێری تەندروستی دەچیت.

گرتنی وێنەی فۆتۆگرافیت و وەرگرتنی پەنجەمۆرت

هەموو کەسێک کە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەردەگرێت پێویستە وێنەی بگیرێت. منداڵانی ژێر تەمەنی شەش ساڵی پێویست ناکات پەنجەمۆریان وەربگیرێت. هەر کەسێک کە ناکرێت پەنجەمۆری وەربگیرێت بەهۆی هۆکاری جەستەیی، وەک برینی درێژخایەنی پەنجە، ئەوانیش پێویست ناکات پەنجەمۆریان وەربگیرێت.

پەنجەمۆر و وێنەت تەنها لە چیپەکە هەڵدەگیرێن، لە هیچ شوێنێکی تر هەڵناگیرێن. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە دووبارە وێنەت بگیرێتەوە، و دووبارە پەنجەمۆرت وەربگیرێت، هەر جارێک پێویست بکات کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەربکرێت. هیچ تێچوویەک بۆ دەرکردنی کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون نیە جگە لە تێچووی مۆڵەتەکە.

ئەگەر تۆ لە دەرەوەی سوید بیت

تۆ کە پێداویستیت بە ڤیزایە بۆ سەفەرکردن بۆ سوید، ئەبێت سەردانی سەفارەتی سویدیی یاخود کۆنسوڵی گشتی بکەیت بۆئەوەی وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆرت بەجێبهێڵیت بە زووترین کات کە بکرێت، ئەمە ئەگەر ئەم کارەت هاوکات لەگەڵ نیشاندانی پاسپۆرتەکەت نەکردبێت. تۆ پێداویستیت بەوەیە کە وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆرت بەجێبهێڵیت، با تۆ پێشتریش کارتی مۆڵەتی مانەوەت هەبووبێت، لەبەرئەوەی وێنەکەت و پەنجەمۆرەکەت ناکرێت دەستیپێوە بگیرێت.

هەموو سەفارەتەکان دەرفەتی ئەوەیان نییە وەرتگرن بۆ وێنەگرتن و پەنجەمۆروەرگرتن. لە ماڵپەڕی سەفارەت یاخود کۆنسوڵی گشتی زیاتر لەم بارەیەوە بخوێنەوە یاخود بچۆ ماڵپەڕیی کۆنسوڵی گشتی بەر لە سەردانەکەت.

ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیەکانی پێویستیان بە ڤیزەیە بۆ گەشتکردن بۆ سوید (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

نزیکترین باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەی گشتی لەخۆت بدۆزەوە لەسەر Swedenabroad.se (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

ئەگەر پێویستیت بە ڤیزە نیە بۆ گەشتکردن بۆ سوید، لە سوید وێنەت دەگیرێت و پەنجەمۆرت وەردەگیرێت. پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت دواى وەرگرتنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون و گەیشتنە سوید.

ئەگەر لە سوید بیت

ئەگەر تۆ بەتەمای درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەتیت لە سوید یاخود ئەگەر تۆ کارتێکی نوێی مۆڵەتی مانەوەت پێداویستە، ئەوا تۆ ئەبێت سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت بۆ ئەوەی وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆرت بەجێبهێڵیت، ئەگەر ئەمەت هاوکات لەگەڵ داوالێکردنی نیشاندانی پاسپۆرتەکەت نەکردبێت.

کاتێک کە تۆ سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەکەیت ئەبێت پاسپۆرتەکەت لەگەڵ خۆتا بەریت. کاتێک کە کارتی مۆڵەتی مانەوەکەت تەواوبوو، ئەوا دەنێردرێت بۆ ئەو ئەدرەسەی لە سوید هەتە. ئەوە بۆیە گرنگە کە تۆ بتوانیت ئەدرەسەکەت لە سوید بدەیت، کاتێک کە سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەکەیت بۆ بەجێهێشتنی پەنجەمۆر و وێنەگرتن.

دیمانەیەک دیاری بکە لەگەڵ ئاژانسی کۆچ بۆ ئەوەی وێنە و پەنجەمۆرت وەربگیرێت (بە ئینگلیزیى)

لەکوێ ئێمە دەدۆزیتەوە (بە ئینگلیزیى)

ئەگەر ناونیشانی خۆت بگۆڕیت

ئەگەر دەتەوێت کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت بۆ ماڵت بنێردرێت پێویستمان بە ناونیشانی تۆ دەبێت. ئەگەر شوێنت گۆڕی دەتوانیت ناونیشانە نوێیەکەت بڵێیت کاتێک سەردانی ئاژانسی کۆچ دەکەیت. ئەوەت لەبیر بێت ئاگادارمان بكەیتەوە ئەگەر لەگەڵ کەسێکی تر دەژیت و ناونیشانێکی هاوبەشتان هەیە.


که ى کارتەکەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون ئامادەیە

ئەگەر وێنە و پەنجەمۆرت وەرگیرا لە باڵوێزخانەیەک یان کۆنسۆڵخانەیەکی گشتی ئەوە لەوێ کارتەکەت وەردەگریتەوە. پرسیار لە باڵوێزخانە یان کۆنسۆڵخانەکە بکە ئا خۆ بۆتی دەنێرن یان  پێویست ده کات خۆت بچیت وەری بگریتەوە. کاتێک بڕیارێک وەردەگریت بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون له وانه يه  چوار هەفته ى  بوێت بۆ دروستکردنی کارتەکە و ناردنی بۆ باڵوێزخانەکە یان کۆنسۆڵخانە گشتیەکە.

ئەگەر تۆ وێنەت گیراوە و پەنجەمۆرت بەجێهێشتووە لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ، ئەوا کارتەکەت لە ماوەی یەک – دوو هەفتە بەدەستت ئەگات.

کارتی ئیقامە لە کاتی بڕیاردان دەردەچێت، بەڵام لە شەش هەفتە کەمتر نەبێت پێش ئەوەی مۆڵەتی ئیقامە کارا بێت.

ناکرێت دروستکردن و گەیاندنی کارتەکە خێراتر بکرێت.

Uppehållstillståndskort.

داتای سەر کارتەکە

کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون زانیاری دەربارەی جۆری مۆڵەتەکەت و ماوەی کارایی کارتەکەتی تێدایە، لەنێوان شتەکانی تر. هەروەها داتای کەسیشت لەسەر کارتەکە هەیە. لە دواوەی هەندێک لە کارتەکان دەقێک هەیە “ڕێپێدراوە بۆ کار” (“Får arbeta”). ئەمە ئەو کاتە دەبێت کە ئەو بڕیارەی وەرتگرتووە ڕاستەوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە ناکات کە تۆ مافی کارکردنت هەیە، وەک ئەوەی کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێدراوە. بەڵام ئەگەر لە سوید مۆڵەتی کارکردنت پێدرا بۆ دەستپێکردنی، بڕیارەکە ئەوە دەڵێت کە تۆ مۆڵەتی کارت هەیە، و بۆیە کارتەکەت پێویست ناکات دەقە نووسراوەکەی “ڕێپێدراوە بۆ کار” لە دواوە هەبێت. بۆ منداڵان، دەقەکە هەیە (کە جێبەجێ ببێت) لەو کاتەی دەبنە 16 ساڵ.

سەیری زانیاری سەر کارتەکەت بکە

گشت كاتێك ئەوە بپشکنە کە ناوی سەر کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون هەمان شتە لەگەڵ ناوی سەر پاسەپۆرتەکەت. ئەگەر کارتەکەت ناوێکی هەڵەی هەیە پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ یان باڵوێزخانە بکەیت بۆ دەسخستنی دانەیەکی نوێ. پاسەپۆرتەکەت لەگەڵە خۆت ببە.

ئەگەر ناوی خۆت بگۆڕیت پێویستە سەرەتا پەیوەندی بە ئاژانسی باج بکەیت، کە بەرپرسیارە لە تۆماری دانیشتوان، بۆ ئەوەی ناوە نوێیەکەت تۆمار بکات. ئینجا پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی کارتێکی نوێی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەست بخەیت.

کاتێک کە تۆ بەتەمای سەفەریت

کاتێک کە تۆ سەفەرئەکەیت ئەبێت کارتی مۆڵەتی مانەوەکە لەگەڵ پاسپۆرتەکەت نیشان بدەیت. بە پاسپۆرتەکە و کارتی مۆڵەتی مانەوە، ئەتوانیت تۆ سەفەر بۆ ناو ناوچەی شەنگن بکەیت و بە ئازادی جووڵانەوە بکەیت تاوەکو ٩٠ ڕۆژ لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا. ئەکرێت تۆ پێداویستیت بە ڤیزا بێت ئەگەر تۆ سەفەرت بۆ وڵاتێکی دەرەوەی شەنگن کرد.

ماوەی برەوداری کارتەکە

کارتێکی مۆڵەتی مانەوە بۆ مۆڵەی مانەوەی هەمیشەیی، بۆ سێ ساڵ برەوی هەیە، باڵەم ئەگەر تۆ مۆڵەتێکت لە کارتەکەتدا هەیە وەک بەردەوام نیشتەجێبوو لە یەکێتی ئەورووپا، ئەوا کارتی مۆڵەتەکەت بۆ پێنج ساڵ برەودارە. ماوەی برەوداریی پێنج ساڵە هەروەها کارتی مۆڵەتی مانەوەش لەخۆئەگرێت کە بەر لە ١ ژانواری ٢٠٢٢ دەرکراوە.

تۆ هەرجارە، کارتێکی نوێی مۆڵەتی مانەوە وەرئەگریت. هەرکاتێک هی نوێ یان درێژکردنەوەی کارتی مۆڵەتی مانەوەکە وەربگریت. کاتێک کە تۆ پێویستیت بە کارتێکی نوێی مانەوە هەبێت، ئەوا ئەبێت وێنەت بگیرێت و دیسان پەنجەمۆر بەجێبهێڵیت. تۆ هەمیشە کارتە کۆنەکەی مۆڵەتی مانەوەکەت لەگەڵ خۆتدا بهێنە کاتێک کە دێیت بۆ دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆئەوەی کارتێکی نوێ وەربگریت.

ئەگەر کارتەکە وون بکەیت

ئەگەر کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت وون بکەیت، یان ئەگەر بدزرێت، پێویستە سەرەتا پۆلیس ئاگادار بکەیتەوە. ئینجا پێویستە سەردانی ئاژانسی کۆچ بکەیت بۆ ئەوەی وێنە و پەنجەمۆرت بۆ کارتێکی نوێ وەربگیرێت. کۆپیەکی ڕاپۆرتی پۆلیس ببە کە لای پۆلیس وەرتگرتووە، یان ئەو کاتەی ڕاپۆرتەکە دەکەیت یان دواتر لە ڕێگەی پۆست.

ئەگەر کارتەکەت وەرنەگریت

ئایا ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانت کردووە بۆ کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت؟ لەوانەیە هۆکارەکە ئەوەبێت کە کارتەکە بۆ ئاژانسی کۆچ گەڕێنرا بێتەوە. ئەمە دەشێت ڕوو بدات ئەگەر ئاژانسی کۆچ ناونیشانێکی هەڵەی تۆی هەبوو بێت.

پەیوەندی بە ئاژانسی کۆچ بکە ئەگەر هەر پرسیارێکت دەربارەی ئەمە هەیە (بە ئینگلیزیى)

Last updated: