پاراستن و پەنابەری لە سوید

Skydd och asyl i Sverige – sorani

لێرەدا زانیاریی بۆ تۆ کە داوای پەنابەریت لە سوید کردوە، هەیە. تۆ دەتوانیت دەربارەی ئەوە بخوێنیتەوە، کە ئایا چی ڕووئەدات پاش ئەوەی داوانامەیەکت بۆ پەنابەری پێشکەش کرد و بڕیارت بەدەست گەیشت. لێرەدا دەشتوانیت دەربارەی مافەکانت وەک داواکەری پەنابەری وەک، کارکردن، نیشتەجێبوون، تەندرووستی - و جاودێریی نەخۆشی و کۆمەکی ئابووری بخوێنیتەوە.

شتى نوێ چى هەیە

  • ئێستا ئەتوانیت بڕیاری پەنابەری بۆ پۆستەکەت بێت

    تاکوئێستا دەزگای دەوڵەتی کۆچ بڕیارەکانی لە بابەتی پەنابەرییدا لە ڕێگەی پێڕاگەیاندن بە گوتوبێژ لە بەشی وەرگرتن کردوە. لە ١ ی ئازارەوە، بۆ تۆ کە داوای پەنابەریت کردوە لە سوید، ئەتوانیت لەباتی ئەمە بڕیارەکە بە نامەیەک بە پۆست وەرگریت.