ئێستا ئەتوانیت بڕیاری پەنابەری بۆ پۆستەکەت بێت

Nu kan du få asyl­be­slut i posten – sorani

تاکوئێستا دەزگای دەوڵەتی کۆچ بڕیارەکانی لە بابەتی پەنابەرییدا لە ڕێگەی پێڕاگەیاندن بە گوتوبێژ لە بەشی وەرگرتن کردوە. لە ١ ی ئازارەوە، بۆ تۆ کە داوای پەنابەریت کردوە لە سوید، ئەتوانیت لەباتی ئەمە بڕیارەکە بە نامەیەک بە پۆست وەرگریت.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران لە ١ی ئازارەوە ئەتوانێت بڕیارێکت پێراگەیەنێت بە شێوازی جیاواز. ئێمە ئەتوانین باسی بڕیارەکە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کارمەندی ڕاپەڕێنەر، یاخود بە پۆست ئاگادارت بکەینەوە. پێڕاگەیاندنی بڕیار بە واتای پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو دێت.

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ لە ڕیگای پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو ئاگادارت ئەکاتەوە، ئەوا ئێمە بڕیارەکە بە پۆست بۆ ئەو ئەدرەسە ئەنێرین کە تۆ بە ئێمەت داوە. ڕۆژی کارکردنی دوواتر نامەیەکی تر ئەنێرین بە ئاگاداریینامەیەکی کۆنتڕۆڵکردن کە تێیدا نووسراوە کەی بڕیارەکە بۆ تۆ نێردرا. دەزگای کۆچ پێی وایە کە تۆ دوو هەفتە دوای ئەو ڕێکەوتە بڕیارەکەت پێڕاگەیەندراوە (پێڕاگەیاندنی فەرمی)..

دەزگای دەوڵەتی کۆچ هەر لە ئێستاوە پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو بەکارئەهێنێت لەوانە ڕاگەیاندنی بڕیاری یارمەتیی ئابووری و درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە.

زانیاریی لەبارەی بڕیار

هەرچەندە دەزگای کۆچ هەڵبژاردنی ڕاگەیاندن بە تۆ لە ڕێگەی ناردنی بۆ تۆ بکات (پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو) کەچی تۆ هەمیشە بۆ کۆبوونەوەیەک لە یەکەی وەرگرتن بانگ ئەکرێیت. تۆ هەمیشە بۆت هەیە لە کۆبوونەوەکەدا زانیاریی لەمەڕ بڕیارەکە بە یارمەتیی وەرگێڕێک وەرگریت. ئەگەر تۆ بەر لە تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە ناردنی بڕیارەکە بێیت بۆ یەکەی وەرگرتن، ئەوا دەزگای دەوڵەتی کۆچ ڕۆژی کۆبوونەوەکە بە ڕؤژی پێڕاگەیاندنەکە هەژمار ئەکات.

بڕیارەکە دەست بە کارکردن ئەکات

ڕێکەوتی پێڕاگەیاندنەکە گرنگە. تۆ سێ هەفتەت بەدەستەوەیە بۆ شکاتکردن ئەگەر تۆ لەگەڵ بڕیارەکەدا نیت، لەو ڕۆژەوە هەژمارئەکرێت کە تۆ بەفەرمی پێتڕاگەیاندراوە. دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە لە پێڕاگەیاندنەکەوە بڕیارەکە دەست بەکارکردن ئەکات (ئەچێتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە) و تۆ چیتر ناتوانیت شکایەتی لێ بکەیت.

بەواتا کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو بەکارئەهێنێت، بڕیارەکە پاش پێنج هەفتە لەناردنیەوە دەست بەکارکردن ئەکات.

ئەگەر بڕیارەکە ڕەتکردنەوە بوو، ئەوا تۆ بەزۆری دوو یان سێ هەفتەت بەدەستەوەیە کە بەخۆشی خۆت سوید بەجێبهێڵیت، لەو ڕۆژەوە هەژمار ئەکرێت کە بڕیارەکە دەستی بەکارکردن کرد. ئەگەر تۆ لەو ماوەیەدا سوید بەجێ نەهێڵیت مافی شوێنی نیشتەجێ و پشتگیریی ئابووری لەدەست ئەدەیت.

فرە بڕیار ئەکرێت جێبەجێ بکرێت

هۆکاری گۆڕانکاری لەوەدا کە دەزگای کۆچ چۆن بڕیار ڕائەگەیەنێت ئەوەیە کە ئێمە جاروبار بڕیارمان دەرکردوە کە نەیتوانیوە دەست بەکارکردن بکات، لەبەرئەوەی پەناخوازەکەی کە بانگکراوە بۆ لای ئێمە نەهاتووە بۆ گوتوبێژ لەسەر بڕیارەکە. بە پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو، بڕیارەکە دەست بە کار کردن ئەکات ئەگەر تۆ نەش یەیت بۆ دەزگای دەوڵەتی کۆچ پاش بانگکردن..

لە ئەدرەسەکەت ئاگادارمان بکەرەوە

گرنگە کە تۆ ئەدرەسی دروستت لای ئێمە لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ تۆمارکرابێت و کە ناوەکانی ئەندامە گەورەساڵەکانی خێزانەکە لەسەر دەرگاکە یان سنوقی پۆستەکە نووسرابێت. بەردەوام کۆنتڕۆڵی پۆستەکەت بکە و ئەگەر گواستەوە بۆ ئەدرەسی نوێ بە ئێمە بڵێ.