پاش بڕیار لەبارەی داواکردنی تۆ بۆ پەنابەریی

Efter beslut om din ansökan om asyl – sorani

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران برێارێکی لە بارەی داواکاریی تۆ بۆ پەنابەریی گرت، ئەوا ئێمە ئەتوانین پێڕاگەیاندنی بڕیارەکە بە شێوازی جێاواز بکەین. ئێمە ئەتوانین لە کۆبوونەوەیەکدا کە تۆ چاوت بە ڕاپەڕێنەرێک ئەکەوێت، باسی بڕیارەکە بکەین، یاخود بە پۆست ئاگادارت بکەینەوە.

ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بە تۆ بەواتای پێڕاگەیاندنی فەرمی دێت، و کە بڕیارەکەت بە پۆست پێڕاگەیەندرێت بەواتای پێڕاگەیاندنی ئاسانکراو دێت. ئەگەرچی تۆ بڕیارەکە بە پۆستیش وەربگریت، تۆ بۆ کۆبوونەوەیەک لە یەکەی وەرگرتن بانگهێشت ئەکرێیت، کە تێیدا زانیاریی لەبارەی بڕیارەکەوە بە یارمەتیی وەرگێڕێک وەرئەرگریت.

پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو

ئێمە بڕیارەکە بە پۆست بۆ ئەدرەسی ماڵەکەت، کە تۆ داوتە بە ئێمە ئەنێرین کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ لە ڕێگای پێڕاگەیاندنی فەرمی ئاسانکراو ئاگادارت ئەکاتەوە. ڕۆژی کارکردنی دوای ئەو نامەیەکی نوێی تر ئەنێرین کە ئاگاداریینامەی کۆنتڕۆڵکردنە بەو زانیارییەی کە ئێمە بڕیارەکەمان بۆ تۆ ناردووە. لە ئاگاداریینامەی کۆنتڕۆڵکردنەکەدا نووسراوە کە ڕێکەوتی کەی بڕیارەکە نێردراوە. دەزگای دەوڵەتی کۆچ پێی وایە کە تۆ بڕیارەکەت پێڕاگەیەندراوە دوو هەفتە دوای ئەوەی کە بڕیارەکە نێردرا

گرنگە کە تۆ ئەدرەسە تۆمارکراوەکەت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ دروست بێت و کە ناوی هەمو ئەندامە گەورەساڵەکانی خێزانەکە لەسەر دەرگاکە یان سنوقی پۆستەکە نووسرابێت. بەردەوام کۆنتڕۆڵی پۆستەکەت بکە و باسی کە ئەگەر بۆ ئەدرەسێکی نوێ گواستانەوە.

زانیاریی لە بارەی بڕێارەکە

ئەگەرچی دەزگای کۆچ هەڵبژێرێت کە لەبارەی بڕیارەکەوە ئاگادارت بکاتەوە لە ڕێگەی پێڕاگەیاندنی ئاسانکراو، ئەوا هەمیشە تۆ ئەبێت بۆ کۆبوونەوەیەک لە یەکەی وەرگرتن ئامادەبیت. لە کۆبوونەوەکەدا زانیارییت لە ڕێگای وەرگێڕەوە لەبارەی بڕیارەکە ئەدرێتی. ئەگەر تۆ بێیت بۆ یەکەی وەرگرتن بەر لەوەی دوو هەفتە تێپەڕبووبێت لەو کاتەوە کە بڕیارەکە بۆ تۆ نێردرا، ئەوا دەزگای کۆچ و کۆچبەران ڕۆژی کۆبوونەوەکە بەو ڕۆژە هەژمارئەکات کە تۆ بڕیارەکەت پێڕاگەیەندراوە.

بڕیارەکە دەست بەکارکردن ئەکات

ڕێکەوتی پێڕاگەیاندنەکە گرنگە. ئەگەر تۆ لەگەڵ بڕیارەکەدا نیت ئەوا سێ هەفتەت بەدەستەوەیە کە شکایەت بکەیت، لەو ڕۆژەوە هەژمارئەکرێت کە تۆ پێتڕاگەیاندرا. کاتێک کە سێ هەفتە لە پێڕاگەیاندنەکەوە تێپەڕبوو، بڕیارەکە دەست بەکارکردن ئەکات (ئەچێتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە) و تۆ چێتر ناتوانیت شکایەت بکەیت.

بەواتا، کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران پێڕاگەیاندنی ئاسانکراو بەکارئەهێنێت، ئەوا بڕیارەکە پێنج هەفتە پاش ناردنی بۆ تۆ دەست بەکارکردن ئەکات.

ئەگەر بڕیارەکە بە بەڵێ بوو

تۆ مۆڵەتێکی مانەوە وەرئەگریت و مافی کارکردن و نیشتەجێبوونت لە سوید ئەبێت ئەگەر تۆ بەڵێت (پەسەندکردنت) بۆ داواکردنی پەنابەرییەکەت وەرگرت. مۆڵەتی مانەوەکە لەڕؤژی بڕیارەکەوە دەست بەکارئەکات. هەرچەندە تۆ بەڵی بۆ داواکەت وەرگریت بەڵام لەوانەیە تۆ لەگەڵ هەندێ بەشی بڕیارەکەدا نەبیت. ئەوکاتە تۆ سێ هەفتەت بەدەستەوەیە کە شکایەت بکەیت، لەو ڕۆژەوە هەژمار ئەکرێت کە تۆ پێڕاگەیاندنەکەت وەرگرت.

زیاتر لەبارەی کارپێکردن بۆ مانەوە لە سوید بخوێنەوە

ئەگەر بڕیارەکە بە نەخێر بوو

ئەگەر تۆ وەڵامت بە نەخێر بۆ داوای پەنابەریەکەت وەرگرت، ناوبراو بە ڕەتکردنەوەی داواکەت. باواتا دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندنی ئەوەیە کە تۆ هۆکاری تەواوت نییە بۆ مانەوە لە سوید. ئەگەر تۆ داواکەت ڕەتکرایەوە ئەوا دوو هەڵبژاردەت هەیە؛ یا ئەوەتا تۆ بڕیارەکە پەسەند ئەکەیت و ئەگەڕێیتەوە یاخود شکات ئەکەیت.

زیاتر لەبارەی ئەو یاسایانەی برەویان هەیە بخوێنەرەوە ئەگەر تۆ داوای پەنابەریەکەت ڕەتکراوەتەوە

Last updated: