گەر ڕەتکردنەوەت بۆ داوانامەی پەنابەریەکەت وەرگرت

Om du får avslag på din ansökan – sorani

ڕەتکردنەوەیەک/ڕەفزێک بۆ داوانامەکەت مانای ئەوەیە کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران پێیوانییە کە تۆ هۆکارت بەئەندازەی پێویست هەیە بۆ مانەوە لە سوید. گەر تۆ داواکەت ڕەتکرایەوە ئەوا دوو هەڵبژاردەت هەیە: بڕیارەکە قەبووڵ کەیت و بگەڕێیتەوە، یاخود داوای تێهەڵچوونەوە/شکایەت بکەیت. گەر تۆ ئەوەت هەڵبژارد کە داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت ئەوا دادگایەک هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە ئەکات. ئەگەرچی تۆ ئەوە هەڵبژاردەکەیت کە داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت، ئەبێت تۆ پلاندانان بۆ گەڕانەوەکەت بکەیت.

گەر تۆ بڕیاری گەڕاندنەوەکە یان دەرکردن پەسەندکەیت، ئەوا ئەتوانیت ئیمزای/واژۆی ڕاگەیاندنی ڕەزامەندی بکەیت. تۆ ناتوانیت داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت کاتێک کە تۆ ڕاگەیاندنی ڕەزامەندیت واژۆکرد و ئەبێت پلاندانان بۆ سەفەر بۆ وڵاتی خۆت بکەیت. ئەگەرچی تۆ ڕاگەیاندنی ڕەزامەنی واژۆ نەکەیت ئەوا گرنگە کە تۆ بۆ گەڕانەوەکەت هاوکاریی لەگەڵ دەزگای کۆچ و کۆچبەران بکەیت.

لەباری ئاساییدا، بڕیاری ڕەتکردنەوە بۆ چوار ساڵان ئەخوات.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە چی بۆ تۆ برەوی هەیە کە بەتەمایت سوید بەجێبهێڵیت

کۆمەک لەکاتی گەڕانەوەدا

وابەستە بەو وڵاتەوە کە تۆ لێوەی هاتوویت، دەرفەتی ئەوە هەیە کە کۆمەکی دارایی یاخود هەوڵدان بۆ کۆمەککردن وەربگریت بۆئەوەی کاتەکانی سەرەتا لە وڵاتی خۆت ئاسانتر بێت.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە کێ بۆی هەیە کۆمەک لە کاتی گەڕانەوەدا وەرگرێت

گەر تۆ لەسەر بڕیارەکە نەڕۆییت

گەر تۆ لەو ماوەیەدا سوید بەجێ نەهێڵیت کە لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەوا چی تر مافی شوێنی نیشتەجێ، و کۆمەکی داراییت نییە لەلایەن دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران و ئەکرێت کە تۆ قەدەخەکردنی بەسەفەرگەڕانەوە وەرگریت.

دەزگای کۆچ و کۆچبەران ئەشتوانێت بڕیار بگرێت کە بتخاتە ژێر چاودێرییەوە یان لە شوێنی ڕاگرتن داتنێت تاوەکو سەفەرەکە بتوانرێت جێبەجێ کرێت. دەزگای کۆچ و کۆچبەران ئەشتوانێت بەرپرسێتی گەڕانەوەی تۆ بخاتە ئەستۆی پۆلیس.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی خستنەژێرچاودێری و ڕاگرتن

داوای تێهەڵچوونەوە

گەر تۆ بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران قبووڵ نەکەیت ئەوا مافی داوای تێهەڵچوونەوەت هەیە. تۆ داوائەکەیت کە دادگایەک هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکات. داوایەکی تێهەڵچوونەوە ئەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەجێبهێڵرێت. کاتەکە لە بڕیارەکەدا هاتووە.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە تۆ چۆن ئەکەیت بۆ تێهەڵچوونەوە و ئەو ماوەیەی بەدەستەوەیە چەند درێژە

ڕووداوی تازە پاش ڕەتکردنەوەی داوا

گەر شتێک ڕووبدات کەوا بکات تۆ نەتوانیت بگەڕێیتەوە، ئەبێت ئەمە بۆ یەکەی وەرگرتن باس کەیت. ئەوکاتە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندن ئەکات بۆ بوونی ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی دەرکردنەکە. ئەوە ئەبێت زانیاریی تازە بێت کە هاتۆتەپێش پاش ئەوەی تۆ بڕیارەکەت وەرگرت.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی چی کاری پێ ئەکرێت بۆ ڕووداوی تازە پاش داوا ڕەتکردنەوە

Last updated: