گەر ئەتەوێت داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت

Om du vill överklaga – sorani

گەر تۆ بڕیارێکت لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران وەرگرتوە کە تۆ پەسەندی ناکەیت، ئەتوانیت ئەوە هەڵبژاردە بکەیت کە داوای تێهەڵچوونەوەی بکەیت. لێرەدا زانیاریی زیاتر ئەبینیتەوە لەبارەی چۆنێتی کردنی داوای تێهەڵچوونەوە.

گەر تۆ بڕیاری دەزگای کۆچ و کۆچبەران پەسەند ناکەیت، ئەوا مافی داوای تێهەڵچوونەوەت هەیە. داوای تێهەڵچوونەوە مانای ئەوەیە کە تۆ ئەتەوێت بڕیارەکە بگۆڕرێت. ئەوە دادگایەکە کە هەڵسەنگاندن بۆ داوای تێهەڵچوونەوەکە ئەکات، بەڵام ئەبێت تۆ داوای تێهەڵچوونەوەکە بۆ دەزگای کۆچ و کۆچبەران بنێریت. لە بڕیارەکەدا نووسراوە کە تۆ ماوەیەکی چەند درێژت بەدەستەوەیە بۆ داوای تێهەڵچوونەوەکە، بەزۆریی سێ هەفتە لەو ڕۆژەوە کە تۆ پێزانینت لەسەر بڕیارەکە وەرگرتووە. گەر تۆ یاریدەدەریی گشتیت هەیە ئەوا ئەو ئەتوانێت لە داوای تێهەڵچوونەوەکەدا یارمەتیت بدات.

گەر تۆ داوای مۆڵەتی مانەوەت کردوە، ڕەتکردنەوەت بۆ داوانامەکەت وەرگرتوە و کاتی بڕیار وەرگرتنەکە لە سویدیت، ئەوا لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێت پلاندانان بۆ گەڕانەوەت بکەیت ئەگەرچی هەڵبژاردەی ئەوە بکەیت کە داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت. لە بڕیارەکەدا ئەوە هاتوە کە ئایا تۆ لەکاتی چاوەڕوانیکردن بۆ بڕیاری دادگا، مافی مانەوەت لە سوید هەیە.

ئەگەر داواکاریەکەت ڕەتکرایەوە لەبەر ئەوەی کە تۆ مەرجەکانی خۆبژێویی دارای یان رەفتارچاکی بەدیناهێنیت، دەتوانیت داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە بکەیت کە تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت وەرنەگرتووە.

دادگای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندن بۆ تێهەڵچوونەوەکەت ئەکات

دەزگای کۆچ هەمیشە داواکاریەکەت کە لە کاتی خۆیدا پێشکەش کرابێت ڕادەستی دادگای کۆچ دەکات.

پێش ئەوەی داواکارییەکە ڕادەستی بکرێت، دەزگای کۆچ بڕیار دەدات کە ئایا بڕیارەکە بگۆڕدرێت یان نا. ئەگەر دەزگای کۆچ ڕەچاوی ئەوە بکات کە بڕیارەکە بگۆڕدرێت، ئەوا بڕیارێکی نوێ دەنووسرێت بۆ جێگرتنەوەی ئەو بڕیارەی کە داوای تێهەڵچوونەوەی کراوە. لە کاتی ڕادەستکردنەکەدا، بڕیارە نوێێەکە لەگەڵیدا پەیوەست دەکرێت. دوای ڕادەستکردنکە ئەوە دادگایە بڕیار دەدات کە ئایا دەزگای کۆچ گۆڕانکارییەکی دروستی بۆ بڕیارەکە کردووە یان نا.

دوامەودای حەوت ڕۆژ پاش ئەوەی کە شکایەتەکەی تۆ بەدەست دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران گەییشت ئەبێت شکایەتەکە بنێردرێت بۆ دادگای دەزگای دەوڵەتی کۆچ.

لەو بەروارەی کە دادگای کۆچ داواکارییەکەتی وەرگرتووە، پێویستە هەموو پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە داواکارییەکەت و کاروباری دادگا ئاراستەی دادگا بکەیت. ئەوە ئەرکی خۆتە کە چاودێری بڕیارەکانی دادگای کۆچ بکەیت، دەزگای کۆچ ئەو کارەت بۆ ناکات.

ئەگەر یاریدەدەرێکی گشتیت هەبێت، دوای ئەوەی داواکارییەکەت پێشکەش بە دادگا کرابێت، ئیتر ناتوانیت پارە لە دەزگای کۆچ وەربگریت بۆ گەشتکردن و سەردان بۆ لای یاریدەدەرەکە.

ئەگەر پەشیمان ببیتەوە و بتەوێت داوی پێداچوونەوەکەت بکشێنیتەوە، دەتوانیت دەزگای کۆچ ئاگادار بکەیتەوە کە بڕیارەکە قبوڵ دەکەیت. ئینجا داواکاریی پێداچوونەوەکەت تاوتوێ ناکرێت و جارێکی تر ناتوانیت داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە بکەیتەوە.

تۆ زانیاریی پەیوەندیی لەبارەی دادگاکانی دەزگای کۆچ لە شوێنی وێبی دادگاکانی سوید ئەدۆزیتەوە (بە سویدی). External link, opens in new window.

بەم شێوەیە داوای تێهەڵچوونەوە ئەنووسیت

لە بڕیارەکەدا نووسراوە تۆ چۆن ئەکەیت بۆئەوەی داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت. گەر تۆ ئەتەوێت داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت ئەوا تۆ نامەیەک ئەنووسیت کە تێیدا باس لەوە ئەکەیت دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کام بڕیارە بگۆڕێت و بۆچی. دۆکومێنت و بەڵگەی تری لەگەڵیا بنێرە کە پشتگیریی گێڕانەوەکەی تۆ ئەکات- خۆشترین وایە ڕەسەنەکەی بێت.

لە داوای تێهەڵچوونەوەکەتدا ئەبێت تۆ زانیارییە کەسییەکانت و ژمارەی بابەتەکەت بنووسیت. ژمارەی بابەتەکە لەسەر بڕیارەکەتە. گەر تۆ پەناخوازیت ژمارەی بابەتەکەت لەسەر کارتی وەرگرتن ل م ئا کەشت نووسراوە. ژمارە تەلەفۆن و ئەدرەسیش بنووسە کە بەهۆی ئەوەوە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران یان دادگا بتوانن دەستیان بەتۆ بگات.

ئەوە گرنگە کە داوای تێهەڵچوونەوەکەت لە کاتی خۆیدا بەدەست دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بگات. لەو خشتەیەی کە لەم لاپەڕەیەدا هەیە ئەتوانیت ببینیت کە تۆ درێژی ماوەی چەندت بۆ داوای تێهەڵچوونەوەکە بەدەستەوەیە، وابەستە بەجۆری ئەو بڕیارەی پەیوەندییدارە. کاتەکە لەوێوە هەژمارئەکرێت کە تۆ بڕیارەکەت پێڕاگەیانراوە.

گەر تۆ نەتوانیت داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت، داوا لە یەکێکی تر بکە ئەو کارە بۆ تۆ بکات. ئەوکاتە تۆ پێویستت بەوەیە کە بریکارینامەیەک/وەکالەت بۆ ئەو کەسەی کە یارمەتیت ئەدات لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بەجێبهێڵیت.

ئایا بریکاریینامە چییە؟

برێکاریینامە ئەکرێت نامەیەکی واژۆکراو بێت کە تێیدا ئەو کەسەی داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکات دەرفەت ئەدات بە کەسێکی تر کە نوێنەرایەتیی بکات. بریکاریینامە ئەکرێت بۆ نموونە. ماف بدات بە کەسێکی تر کە داوابکات، پێزانینی لەسەر هۆکارەکانی بڕیارێک هەبێت یاخود داوای تێهەڵچوونەوە بۆ یەکێکی تر بکات. بریکاریینامەکە ئەبێت لەلایەن ئەو کەسەوە بنووسرێت کە بریکاریینامەکە ئەدات و ڕەسەنەکەی ئەبێت بتوانرێت نیشان بدرێت گەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران
داوای کرد.

بۆئەوەی بریکاریینامە بە کەسێکی تر بدرێت، ئەبێت تۆ نامەیەک لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بەجێبهێڵیت کە ئەمانەی تێدا نووسرابێت

  •  کە ئەمە بریکاریینامەیە
  •  ناو، ڕێکەوتی لەدایکبوون و ئەدرەسی ئەو کەسەی کە بریکاریینامە بە کەسێکی تر ئەدات .
  •  کە ئەو کەسەی بریکاریینامەکەی ئەدرێتێ مافی کردنی چی هەیە
  •  ناو، ڕێکەوتی لەدایکبوون و ئەدرەسی ئەو کەسەی کە بریکاریینامە لە کەسێکی تر وەرئەگرێت .
  • واژۆ/ئیمزای ئەو کەسەی کە بریکاریینامە بە کەسێکی تر ئەدات
  • ڕێکەوت و شوێنی ئەو کاتەی بریکاریینامەکە واژۆکراوە.

Power of Attorney, form number 107011(بە ئینگلیزیى) Pdf, 641.6 kB, opens in new window.

گەر ئەتەوێت داوای تێهەڵچوونەوەی حوکمەکەی دادگای دەزگای کۆچ و کۆچبەران بکەیت

گەر تۆ لە حوکمەکەی دادگای دەزگای کۆچ و کۆچبەران ناڕازیت ئەتوانیت لای دادگای باڵای دەزگای کۆچ و کۆچبەران داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت لە ماوەی سێ هەفتەدا لەو ڕۆژەوە کە پێزانینت لەسەر
حوکمەکە وەرگرت. دادگای باڵای دەزگای کۆچ و کۆچبەران دەسەڵاتی بەرزترینی هەرەدواییە و ئەو بڕیارانەی لەوێ ئەگیرێن ئەبنە ڕێنیشاندەر بۆ بڕیاری بابەتە لێکچووەکانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران و دادگاکانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران.

دادگای باڵای دەزگای کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندن تەنها لە هەندێک بابەتی دیاریکراودا ئەکات کە تێیدا ڕێنیشاندەریی دادی نییە یاخود ئەگەر دادگای دەزگای کۆچ و کۆچبەران بەشێوازێکی هەڵە بابەتەکەی هەڵسەنگاندبێت. لە زۆرینەی دۆخەکاندا دادگای باڵای دەزگای کۆچ و کۆچبەران بڕیار ئەدات کە هەڵسەنگاندن بۆ داوای تێهەڵچوونەوەکە نەکات. ئەو کاتە حوکمەکەی دادگای دەزگای کۆچ و کۆچبەران کاری پێئەکرێت.

هەموو بڕیارێک ناکرێت داوای تێهەڵچوونەوە لەسەر بکرێت

هەندێک لە بڕیارەکان تۆ ناتوانیت داوای تێهەڵچوونەوەی بکەیت. لەنێو بڕیارەکەتدا دەنووسرێت کە ئەگەر بۆت هەبێت داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکە بکەیت یان نا.

بۆ نموونە تۆ ناتوانیت داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت بۆ

  • بڕیارێک پاش ئەوەی بڕیارەکەت پەسەند کردبێت و رەزامەنینامەت واژۆ کردبیت
  • بڕیاری دادگای کۆچ کە پێداچوونەوە بۆ کەیسەکەت نەکات
  • ئەوەی کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتیت پێ دراوە

ئەگەر دەزگای کۆچ داوای تێهەڵچوونەوەی بڕێارێک وەربگرێت کە ناتوانرێت داوای تێهەڵچوونەوەی بکرێت، سەرەڕای ئەمە ئەگەر داواکارییەکە لەکاتی خۆیدا وەربگیرێت، هێشتا دەبێت رادەستی دادگای کۆچ بکرێت. بەڵام دادگای کۆچ تاوتوێی داواکاری پێداچوونەوەکە ناکات.

کاتە جیاوازەکان بۆ داوای تێهەڵچوونەوە جیاوازەکان

دەزگای کۆچ و کۆچبەران پێداویستی بەوەیە کە داوای تێهەڵچوونەوەکەت وەرگرێت بەرلە بەسەرچوونی کاتی مۆڵەتپێدراو. تۆ داوای تێهەڵچوونەوەکەت بۆ دادگا ئەبێریت گەر تۆ ئەتەوێت داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیاری دادگا بکەیت بۆ ئەوەی ئەوان لە کاتی خۆیدا بەدەستیان بگات، بەرلە ئەوەی کاتی مۆڵەتپێدراو بەسەرچووبێت. لە بڕیارەکەدا نووسراوە کە تۆ چەند ماوەت بۆ داوای تێهەڵچوونەوە بەدەستەوەیە.

کاتێک کاتی مۆڵەتپێدراو بەسەرچوو پیاو ئەڵێت کە بڕیارەکە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمە مانای ئەوەیە کە چیتر ناکرێت داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیارەکە بکرێت.

مەودای کات بۆ داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیاری دادگا

تۆ ئەم بڕیارەت وەرگرتووە

تۆ دەتوانیت داوای تێهەڵچوونەوە بکەیت

بڕیاری دیپۆرتکردن

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیار لەسەر گەڕاندنەوە کە دەبێ دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیاری دادگای کۆچ

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیار لەسەر راگەیاندنی دۆخ

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیار لەسەر بەڵگەنامەی گەشت

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیار لەسەر پاسپۆرتی بیانی

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

قەدەغەی گەشتی گەڕانەوە بۆ وڵاتانی شێنگن لەبەر ئەوەی لە کاتی خۆیدا وڵاتی سویدت بەجێنەهێشتووە

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە دەزگای کۆچ بڕیارەکەی دەرکردوە

قەدەغەی گەشتی گەڕانەوە بە هۆکاری دیکە

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕێار لەبارەی یارمەتیی دارایی تایبەت

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

راگەیاندنی دۆخی دیکە (ئەگەر پێت وابێت کە دەبێ لەباتیدا دۆخی پەنابەریت پێبدرێت)

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیاری ئەوە کە نیشتەجێبوونی هەمیشەییت پێ نادرێت

لە ماوەی سێ هەفتە لەو بەروارەوە کە بڕیارەکەت وەرگرتووە

بڕیاری کەمکردنەوە یان بڕینی موچەی رۆژانە

لە ماوەی پێنج هەفتە لەو بەروارەوە کە دەزگای کۆچ بڕیارەکەی دەرکردووە

بڕیاری چاودێری یان هێشتنەوە

لە هەر کاتێکدا


Last updated: