بارودۆخە نوێکان دواى ڕەتکردنەوەی داواکاریەکەت بۆ پەنابەری

Nya händelser efter avslag – sorani

بڕیارێک کە ناکرێت تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت واتە پێویستە تۆ لە ماوەی کاتی دیاریکراو لە بڕیارەکە وڵات جێبهێڵیت. لە حاڵەتە دەگمەنەکان لەوانەیە شتێک ڕوو بدات کە واتای ئەوەیە تۆ ناتوانیت بگەڕێیتەوە وڵاتی خۆت سەرەڕا بوونی بڕیارێک کە ئەوە دیاری دەکات پێویستە تۆ ئەمە بکەیت. ئەمە پێی دەوترێت تەگەرەی کارپێکردن - کۆسپێک بۆ جێبەجێکردنی ڕەتکردنەوەی فەرمانی هاتنە ناوەوە یان دەرکردن.

لەوانەیە ئاژانسی کۆچ گەشتت بۆ وڵاتی خۆت ڕەت بکاتتەوە تەنها لەو کاتەی زانیاری نوێ دەردەکەوێت دواى ئەوەی بڕیارەکەت وەرگرتووە. بۆ نموونە، ئەمە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ: 

  • بارودۆخی سیاسی لە وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت کە گۆڕا بێت و ئەمە واتای ئەوە بێت ناتوانیت بگەڕێیتەوە؛
  • تۆ زۆر نەخۆش دەکەویت ناتوانیت گەشت بکەیت؛
  • تۆ دووچاری نەخۆشێکی مەترسیدار بوویت، و دەستکەوتنی چاودێری پزیشکی لە وڵاتی خۆت بەردەست نیە؛ یان
  • دۆخی خێزانیت بگۆڕێت.

ئەو ڕاستیەی کە تۆ نیگەرانیت دەربارەی ئەگەری گەشتەکەت بۆ وڵاتی خۆت، یان کێشەی کۆمەڵایەتی یان ئابوریت هەیە لە وڵاتی ڕەچەڵەکی خۆت، هۆکاری باش نین بۆ ئەوەی ئاژانسی کۆچ بڕیارەکەی خۆی بگۆڕێت.

دەتوانیت نووسراو بۆ ئاژانسی کۆچ بنووسیت

دەتوانیت نووسراوێک بۆ ئاژانسی کۆچ بنووسیت ئەگەر دەتەوێت پێداچوونەوە بۆ هۆکاری نوێ بکەینەوە کە ڕێگری لە گەڕانەوەت دەکات. پێویستە لە نووسراوەکە ئەمانە بنووسیت 

  • ژمارەی کەیسەکەت (ژمارەی کەیسەکەت لە سەر کارتی LMAی خۆت هەیە)؛
  • چی لە بارودۆختدا نوێیە و بۆچی ناتوانیت بگەڕێتەوە وڵاتی خۆت؛ و 
  • ناونیشانی خۆت.

ئەگەر بەڵگەنامەت هەیە کە دەتوانێت ئەوە بسەلمێنێت کە لە نووسراوەکەت دەینووسیت، پێویستە هاوپێچیان بکەیت، واباشە ڕەسەنەکان بێت.

پێویستە نووسراوەکە بە ناوی خۆت واژۆ بکەیت. تکایە بە سویدی یان ئینگلیزی بنووسە، تاوەکو بتوانیت بە شێوەیەکی خێراتر بڕیارێک وەربگریت.

ئەگەر ناتوانیت خۆت بینوسیت، دەتوانیت داوا لە کەسێکی تر بکەیت ئەمەت بۆ بکات؛ لەو حاڵەتەدا پێویستە بریکارنامەیەک پێشکەشی ئاژانسی کۆچ بکەیت.

ئایا بریکاریینامە چییە؟

برێکاریینامە ئەکرێت نامەیەکی واژۆکراو بێت کە تێیدا ئەو کەسەی داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکات دەرفەت ئەدات بە کەسێکی تر کە نوێنەرایەتیی بکات. بریکاریینامە ئەکرێت بۆ نموونە. ماف بدات بە کەسێکی تر کە داوابکات، پێزانینی لەسەر هۆکارەکانی بڕیارێک هەبێت یاخود داوای تێهەڵچوونەوە بۆ یەکێکی تر بکات. بریکاریینامەکە ئەبێت لەلایەن ئەو کەسەوە بنووسرێت کە بریکاریینامەکە ئەدات و ڕەسەنەکەی ئەبێت بتوانرێت نیشان بدرێت گەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران
داوای کرد.

بۆئەوەی بریکاریینامە بە کەسێکی تر بدرێت، ئەبێت تۆ نامەیەک لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بەجێبهێڵیت کە ئەمانەی تێدا نووسرابێت

  •  کە ئەمە بریکاریینامەیە
  •  ناو، ڕێکەوتی لەدایکبوون و ئەدرەسی ئەو کەسەی کە بریکاریینامە بە کەسێکی تر ئەدات .
  •  کە ئەو کەسەی بریکاریینامەکەی ئەدرێتێ مافی کردنی چی هەیە
  •  ناو، ڕێکەوتی لەدایکبوون و ئەدرەسی ئەو کەسەی کە بریکاریینامە لە کەسێکی تر وەرئەگرێت .
  • واژۆ/ئیمزای ئەو کەسەی کە بریکاریینامە بە کەسێکی تر ئەدات
  • ڕێکەوت و شوێنی ئەو کاتەی بریکاریینامەکە واژۆکراوە.

Power of Attorney, form number 107011(بە ئینگلیزیى) Pdf, 641.6 kB, opens in new window.

لەوانەیە ئاژانسی کۆچ، بە دەسپێشخەری خۆی، گەشتی گەڕانەوەت ڕەت بكاتەوە

پێویستە ئاژانسی کۆچ تێبینی ئەوە بکات ئایا زانیاری نوێ دەرکەوتووە کە واتای ئەوەیە ناتوانیت بگەڕێیتەوە وڵاتی خۆت. ئەوکات ئاژانسی کۆچ ئەگەری ڕەتکردنەوەی گەشتی گەڕانەوەتی هەیە، تەنانەت ئەگەر نووسراویشت نە نووسی بێت و ئێمەت ئاگادار نەکرد بێتەوە دەربارەی تەگەرەکانی کارپێکردنی یاساکە. هەروەها پۆلیسیش بەرپرسیاریەتی هەیە کە ئاژانسی کۆچ ئاگادار بکاتەوە ئەگەر جێبەجێکردنی گەشتی گەڕانەوە گونجاو نەبێت.

بڕیار

ئاژانسی کۆچی سویدی لە ڕێگەی پۆست بڕیارەکەت بۆ دەنێرێت.

کارکردن لەسەر گەڕانەوە بۆ وڵات بەردەوامە هەرچەندە جێبەجێکردنی بڕیارێک وەستێنرابێت

گەر تۆ بڕیارێکی وەستاندنی جێبەجێکردنت وەرگرتبێت، بەواتا بڕیاری تۆ بۆ گەڕاندنەوە یان دەرکردن لە وڵات نەکرێت جێبەجێ بکرێت، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا کارکردن بۆ گەڕانەوە بەردەوام ئەبێت. تۆ هێشتام بەرپرسیت لە بۆ نموونە، ڕێکخستنی پاسپۆرتێک یان بەڵگەنامەیەکی کاتی بۆ سەفەر و شتی دیکە کە پێویستن بۆ ئەوەی تۆ بتوانیت بۆ وڵاتی خۆت بگەڕێیتەوە یاخود بۆ وڵاتێکی تر کە مافی نیشتەجێبوونت تێیدا هەبێت. تۆ ئەکرێت ئێستاش بۆ گوتوبێژ یاخود ڕاگەیاندن بانگهێشت کرییت لەبارەی بڕیارەوە. هەمان شت کاری پێئەکرێت ئەگەر هێشتا داوانامەی وەستاندنی جێبەجێکردنی بڕیار نەگیرابێت.

زیاتر لەبارەی ئەوە بخوێنەرەوە کە تۆ پێداویستت بە چییە بەرانبەر گەڕانەوەیەک

وەستانی جێبەجێکردنی فەرمان دەشێ بە شێوەیەکی کاتی دیپۆرتکردن یان گەڕاندنەوە ڕابگرێت

دامودەزگای کۆچ دەتوانێت بڕیارێک دەربکات کە بە شێوازێکی کاتی دیپۆرتکردن و گەڕاندنەوە بۆ وڵاتێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رابگرێت. ئەوە پێی دەوترێت وەستانی جێبەجێکردن فەرمان.

زیاتر دەربارەی وەستانی جێبەجێکردن فەرمان بخوێنەوە

Last updated: