پەناخوازانی پێشوو کە کاریان وەرگرتوە و ئەیانەوێت داوای مۆڵەتی کارکردن بکەن

Asylsökande som har fått arbete och vill ansöka om arbetstillstånd – sorani

گەر تۆ داوانامەی پەنابەرییەکەت ڕەت کراوەتەوە و بڕیاری ڕەتکردن یاخود دەرکردنت وەرگرتوە، کە برەوی هەیە (چٶتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە) ئەوا لە هەندێک دۆخی تایەبەتدا ئەتوانیت داوای مۆڵەتی کارکردن بکەیت بەبێ ئەوەی سوید بەجێبهێڵیت. ئەمە تۆش ئەگرێتەوە کە بۆ یەکەم جار لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارەکانی پەنابەری تۆ کراوە و هەر لە ئێستاوە بڕیارێکی ڕەتکردن یاخود دەرکردنت لە بابەتێکی تردا هەیە.

گەر تۆ ئەتەوێت لە ماوەی پەناخوازیەکەتدا کارکەیت ئەبێت AT-UND (ڕیزپەڕ لە مۆڵەتی کارکردن)ت هەبێت، ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ لە پەڵپی مۆڵەتی کارکردن ڕیزپەڕ کراویت. ئەگەر تۆ داوای پەنابەرییەکەت بە ڕەتکردنەوە وەرگرتوە، بەڵام لە کارێک دامەزراویت، ئەوا تۆ لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا ئەتوانیت داوای مۆڵەتی کارکردن بکەیت و بەم شێوازە بتوانیت لە سوید بمێنیتەوە و لە کارکردن بەردەوام بیت.

بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کەچی داوائەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕیزپەڕ لە مۆڵەتی کاردن (بە ئینگلیزیى)

پەڵپی مۆڵەتی کار بۆ تۆ کە پەسەند نەکردنت لەسەر داوای پەناخوازییەکەت وەرگرتووە

بۆ ئەوەی مۆڵەتی کارکردن وەربگیرێت ئەبێت

  • لە دوامەودای دوو هەفتە دوای ئەوەی کە بڕیاریەکە دەستی بەکارکردن کرد (توانای بنبڕبوونی وەرگرتبێت) ئەبێت داوانامەی مۆڵەتی کارکردنەکەت بەدەست دازگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران گەییشتبێت
  • تۆ ئەتوانیت ناسنامەی خۆت بە پاسپۆرتێکی پەسەندکراو و برەودار بسەلمێنیت
  • لە ماوەی پەناخوازیەکەتدا AT-UND (ڕیزپەڕ لە مۆڵەتی کارکردن)ت هەبووە
  • تۆ لای هەمان خاوەنکار دامەزراو بویت لە ماوەی ئەم چوارمانگەی دواییدا
  • دامەزراندنەکەت بۆ لانی کەم دوانزە مانگ بەردەوام ئەبێت
  • مەرجەکانی دامەزراندنەکەت ئەبێت لانی کەم لە هەمان ئاستدا بێت کە بە پیی گرێبەستی گشتی بێت یاخود ئەوەی لەناو کەرتەکەدا یاخود پیشەکەدا نەریتییە. لە مەرجەکانی دامەزراندندا، بێجگە لە مووچە ئەمانەش هەیە، پارێزەی نەخۆشی، پارێزەی ژیان، پارێزەی دڵنیایی لە کاتی زیانپێگەیشتن لە کاردا و پارێزەی پارەی خانەنشینی کار
  • تۆ دامەزراندنێکت هەبێت کە گونجاوە بۆ گەیشتن بە خۆبەخێوکردنێکی باش. بەواتا کە مووچەی مانگانەت لانی کەم بگاتە ٨٠٪ ی پلەی ناوەندی مووچە کە (SCB) نووسینگەی ناوەندی بۆ ئامار بڵاوی کردۆتەوە و کە لە ساتی داواکەدا کاری پێ ئەکرێت. لەبارەی مەرجەکان بخوێنەرەوە کە بۆ خۆبەخێوکردن کاری پێ ئەکرێت (بە ئینگلیزیى).

بۆئەوەی مۆڵەتی کارکردن پاش رەتکردنەوەی داوای پەنابەری وەربگریت مەرج ئەوەیە کە تۆ لەو ماوەیەدا کە پەناخوازبوویت دەستت بەکار کردبێت. ئەگەر تۆ پێشتر مۆڵەتێکی مانەوە - و مۆڵەتی کارکردنی ماوەدیرایکراوت. هەبووبێت و لەسوید کارت کردبێت بەر لەوەی کە تۆ داوای پەنابەریت کردبێت، ئەوا تۆ ناتوانیت مۆڵەتێکی کارکردنی نوێ وەربگریت کاتێ کە لە سویدیت. لە دۆخێکی لەم بابەتەدا، ئەبێت تۆ لە پێشدا سوید بەجێبهێڵیت و داوای مۆڵەتی کارکردنی نوێ بکەیت. مۆڵەتی کارکردنی نوێ بکەیت. ئەو کاتە ئەتوانیت بێیتەوە بۆ سوید پاش ئەوەی مۆڵەتی کارکردنت بۆ پەسەندکرا.

بڕیارەکە دەست بەکارکردن ئەکات (دەچێتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە) گەر

  • تۆ ئاشکراکردنی ڕەزامەندی خۆت پەسەندکردبێت و واژۆت کردبێت
  • سێ هەفتە بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕ بووبێت کە تۆ بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانت وەرگرتبێت و بەو مەرجەی کە تۆ داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەت نەکردبێت
  • سێ هەفتە بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕ بووبێت کە تۆ بە حوکمی دادگای دەزگای کۆچ و کۆچبەرانت زانیبێت و تۆ ئەوەت هەڵبژاردە کرد کە داوای تێهەڵچوونەوە لای دادگای دەزگای کۆچ و کۆچبەران نەکەیت.
  • دادگای باڵای دەزگای کۆچ و کۆچبەران مۆڵەتی لێکۆڵینەوە نەدات. 

بۆ ئەوەی مۆڵەتی کارکردن وەربگیرێت ئەبێت تۆ مەرجەکانی مۆڵەتی کارکردن بۆ یەک کار پڕبکەیتەوە. تۆ ناتوانیت دوان یان فرەزۆرتر کارت هەبێت کە بە هەموویان وا بکەن مەرجەکان پڕکەنەوە.

گەر پاسپۆرتەکەت خەریکە بەسەرچێت وا باشە تۆ تازەی بکەیتەوە چونکە تۆ ناتوانیت مۆڵەت وەربگریت بۆ ماوەیەکی درێژتر وەک لەوەی پاسپۆرتەکەت برەوی هەیە.

گەردەزگای کۆچ و کۆچبەران لە ماوەی پرۆسەی پەنابەریەکەدا دەستی بەسەر پاسپۆرتەکەتدا گرتبێت و ئەگەر ئێمە هێشتام لەلامان مابێتەوە، ئەوا پێویست ناکات کە کۆپی پاسپۆرتەکە لەگەڵ داوانامەکەدا بنێریت.

لەژێر سەردێڕی خاوەنکار دا زیاتر بخوێنەرەوە لەباری ئەو مەرجانەی لە خاوەنکارەکەت داوائەکرێن (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ مەرجەکان پڕنەکەیتەوە

بۆ ئەوەی تۆ لەو ماوەیەی لە سویدایت بتوانیت مۆڵەتی کارکردن وەربگریت، ئەبێت هەموو مەرجەکانی لای سەرەوە پڕکرابنەوە. تۆ ئەبێت لە دۆخی تردا سوید بەجێبهێڵیت و داوانامەکەت بەجێبهێڵیت و لە وڵاتی خۆت یان وڵاتێکی تر چاوەڕوان بکەیت کە مۆڵەتی مانەوەت لێی هەیە بۆ نیشتەجێبوون.

لەژێر سەردێڕی، ئاوا داوائەکەیت، زیاتر بخوێنەرەوە (بە ئینگلیزیى)

گرنگە لە بارەی پارێزەوە

تۆ ئەبێت پارێزەیەکت (بیمەیەکت) هەبێت کە بەشی ئەو خەرجیانە بکات کە ئەکرێت لە کاتی نەخۆشی و  کارەساتا بێتەکایەوە کاتێک لە سوید ئەژیت. پارێزەی کۆمەڵایەتی سویدی تۆ ئەگرێتەوە گەر تۆ لە تۆمارگەی دانیشتووان ناونووس کراویت. گەر تۆ لە تۆمارگەی دانیشتووان ناونووس نەکراویت ئەوا گرنگە کە پارێزەی نەخۆشی بۆ خۆت پەیدا بکەیت.

بەپێی ڕێسا مەرج ئەوەیە کە تۆ لای کەم یەک ساڵ مۆڵەتی مانەوەت بۆ پەسەندکرابێت و تۆ وا بەتەمایت کە ساڵێک یان درێژتر لێرە بژیت بۆئەوەی لە تۆمارگەی دانیشتووان ناونووس بکرێیت

زیاتر لەبارەی تۆمارکردنی دانیشتووان لە ماڵپەڕی دەزگای دەوڵەتی باج بخوێنەرەوە External link, opens in new window.

مۆڵەت بۆ خێزانەکەت

خێزانەکەت ئەتوانن مۆڵەتی مانەوە بۆ هەمان کات وەربگرن کە تۆ هەتە ئەگەر تۆ بتوانیت بەخێویان بکەیت. ئەمانە وەک خێزان هەژمار ئەکرێن

  • هاوژینەکەت، ژن/ مێرد یان هاوبەشی تۆمارکراو
  • منداڵانێ کە بەبێ هاوسەرگیریی بوون ولە ژێر ١٨ ساڵانەوەن، جا هی تۆ یان هاوبەشەکەت. ئەگەر منداڵەکات سویدیان بەجێهێشتبێت پاش ئەوەی کە ڕەتکردنەوەیان بۆ داوای پەنابەری وەرگرتبێت، ئەوا ئەتوانن مۆڵەت وەربگرن هاتا ئەو کاتەی ئەوان ٢١ ساڵی پڕئەکەنەوە.

مەرجی بەخێوکردن

بۆئەوەی خێزانەکەت بتوانن مۆڵەتئ مانەوە وەربگرن، ئەوا ئەبێت تۆ بتوانیت خۆشت و خێزانەکەشت بەخیوکەیت.

زیاتر لەبارەی مەرجی بەخێوکردن بۆ کاروەرگر بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

ئاوا خێزانەکە داواکاریی ئەکەن

گەر خێزانەکەشت لە سوید پاناخواز بن، ئەبێت ئەوانیش داوانامەی پەنابەرییەکەیان ڕەت کرابێتەوە کە دەستی بەکارکردن کردووە(چۆتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە) بۆ ئەوەی داوانامەیەک لە سوید پێشکەش بکەن بەبێ ئەوەی سوید بەجێبهێڵن. داوانامەکە ئەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕادەست بکرێت لەو کاتەوە کە بڕیارەکە دەستی بەکارکردن کردووە(چۆتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە).

تۆ لە داواکردن لەڕێگەی وێب (ئینتەرنێت) ی خۆتەوە بۆ خێزانەکەت داوائەکەیت، گەر ئێوە پێکەوە داوائەکەن.

ئەوان ئەتوانن لە ڕێگەی وێب بۆ خۆیان داوابکەن، گەر ئەوان دوای تۆ داوائەکەن (بە ئینگلیزیى)

ئاوا داوای مۆڵەتی کار ئەکەیت

1

خاوەنکارەکە دەست بە داوانامەکە ئەکات

خاوەنکارەکەت یاخود ئەرکپێدەرەکەت لە سوید دەست بە داوانامەی مۆڵەتی کارکردنەکە ئەکات لەڕێگەی بەجێهێشتنی زانیاریی لەبارەی دامەزراندنەکە. خاوەنکارەت پێویستی بە زانیاریی لەسەر، ناوەکەت، ڕێکەوتی لەدایکبوون، هاووڵاتێتی، خوێندەواریت و پۆستی-ئەلەکترۆنیکی تۆ هەیە.

ئەوە گرنگە کە تۆ ئەو پۆستی- ئەلەکترۆنیکیەی بە خاوەنکارەکەی ئەدەیت لەبەردەستتابێت هەتا ئەو کاتەی بڕیاری داوانامەکەت وەرئەگریت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەم پۆستە ئەلەکترۆنیکییە بۆ دانووستان لەگەڵ تۆدا بەکارئەهێنێت لەو ماوەیەدا کە تۆ داوای مۆڵەتی کار ئەکەیت.

زانیاریی بۆ خاوەنکار (بە ئینگلیزیى)

2

تۆ مایڵێکت بۆ دێت

کاتێک کە خاوەنکارەکە زانیاریی لەبارەی دامەزراندنەکە بەجێهێشت، تۆ مایڵێکت بە زانیاریی بۆ دێت کە چی بکەیت بۆ داواکرنی مۆڵەتی مانەوە/.

لە داوانامەکەدا زانیاریی لەسەر خۆت پڕئەکەیتەوە. گەر خێزانت هەیە کە ئەوانیش پێداویستیان بە مۆڵەتی مانەوە هەیە ئەوا لە هەمان کاتدا بۆ ئەوانیش داوای مۆڵەت ئەکەیت. تۆ ئەبێت کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت ئایا زانیارییەکانی لەمەڕ مەرجەکانی پێشکەشکاریی دامەزراندن لەگەڵ ئەوەدا دروستە کە تۆ و خاوەنکارەکەت لەسەری ڕێککەوتوون.

لەبارەی مۆڵەت بۆ خێزانەکە زیاتر بخوێنەرەوە (بە ئینگلیزیى)

3

دۆکومێنت هاوپێچ کە

تۆ ئەبێت ئەم دۆکومێنتانە سکان کەیت یان وێنەیان بگریت و لەگەڵ داوانامەکەتدا ڕەوانەیان کەیت

  • کۆپی لاپەڕەکانی پاسپۆرتەکەت ئەبێت ئەمانەی تێدا بێت، زانیاریی کەسی، وێنە، واژۆ، ژمارەی پاسپۆرت، ئەو وڵاتەی لێوەی دەرکراوە، ماوەی برەوهەبوون(تاکەی ئەخوات)، ئەو کۆدەی کە بە مەکینە ئەخوێنرێتەوە کە لەسەر لاپەڕەی پێناسەیە نیشان ئەدات و ئەگەر مۆڵەتی ژیانکردنت لە ووڵاتانی تر هەیە جگە لە ووڵاتی خۆت. گەر تۆ لە ماوەی پرۆسەکەدا لەلایەن دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران دەستبەسەر پاسپۆرتەکەتدا گیراوە، ئەوا پێویست ناکات کۆپی پاسپۆرتەکە بنێریت
  • گرێبەستی دامەزراندنەکەت (ئەگەر گرێبەستەکە بە زمانێکی ترە لە ئینگلیزیی یاخود سویدیی، ئەبێت وەرگێڕرێت و لەگەڵ کۆپییەکی دۆکومێنتە ڕەسەنەکە هاوپێچ بکرێت)
  • زانیاریی لە بارەی دامەزراندنەکە و ڕادەربڕینێکی سەندیکا لە ڕێکخراوی سەندیکای پەیوەندییدار (تۆ ئەبێت ئەمەت لە خاوەنکارەکەت وەرگرتبێت)
  • وردەکاریینامەی مووچەی ئەم چوار مانگەی دوایی.

گەر پاسپۆرتەکەت خەریکە بەسەرچێت واباشە تازەی بکەیتەوە چونکە تۆ ناتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژتر مۆڵەت وەربگریت وەک لەوەی پاسپۆرتەکەت برەوی هەیە.

گەر تۆ لە هەمان کاتدا داوای مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەشت ئەکەیت

  • کۆپیەکانی ئەو پەڕانەی کە لەناو پاسپۆرتی ئەندامانی خێزانەکەتدا هەیە ئەبێت ئەمانەی تێدا بێت، زانیاریی کەسی، وێنە، واژۆ، ژمارەی پاسپۆرت، ئەو وڵاتەی لێوەی دەرکراوە، ماوەی برەوهەبوون(تاکەی ئەخوات)، ئەو کۆدەی کە بە مەکینە ئەخوێنرێتەوە کە لەسەر لاپەڕەی پێناسەیە نیشان ئەدات و ئەگەر ئەوان مۆڵەتی ژیانکردنت لە ووڵاتانی تر هەیە جگە لە ووڵاتی خۆیان. گەر ئەندامانی خێزانەکەت لە میانی پرۆسەی پەنابەریدا لەلایەن دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران دەستبەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گیراوە، ئەوا پێویست ناکات کۆپی پاسپۆرتەکان بنێرن
  • کۆپی بەڵگەنامەی مارەبڕین، بەڵگەنامەی هاوسەرێتی یان هاوتای ئەمانە (ئەمە بۆ دوو هاوسەرگیر و هاوبەشی تۆمارکراو ئەخوات)
  • بەڵگەنامە کە نیشانی بدات کە ئێوە پێکەوە ژیانتان کردوە (بۆ هاوژینەکان برەوی هەیە)
  • بەڵگەنامەی لەدایکبوون بۆ منداڵ
  • ڕەزامەنیبوون لە سەرپەرشتیکارەکەی ترەوە، گەر ئەو لەگەڵدا نەبێت بۆ هاتن بۆ سوید، لەوێدا ئەبێت ئەوە هاتبێت کە منداڵەکە بۆی هەیە بۆ سوید بگوازێتەوە
  • بەڵگەنامە کە نیشانی بدات بەوەی داهاتی تۆ بەشی بەخێوکردنی خۆت و خێزانەکەت ئەکات. ئەمە لە فۆرمی داواکردنەکەدا یاخود لە خزمەتگوزاری - ئەلەکترۆنیکی نووسراوە، کە ئەو بەڵگەنامانە کامانەن کە تۆ ئەبێت هاوپێچی بکەیت.

دۆکومێنتەکان ئەبێت لەلایەن وەرگێڕێکی باوەڕپێکراوەوە بۆ زمانی سویدی یان ئینگلیزی وەرگێڕی کرابن. کۆپییەکی دۆکومێنتە ڕەسەنەکان ئەبێت هەمیشە لەگەڵدا بنێردرێت.

ئەندامانی خێزانێ کە لە دەرەوەی سویدن و کە داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکەن ئەبێت سەردانی باڵیۆزخانەی (سەفارەت)یان کۆنسوڵخانەی گشتی سوید بکەن بۆ ئەوەی کە کارتی مۆڵەتی مانەوە وەربگرن.

لەبارەی مۆڵەت بۆ خێزان زیاتر بخوێنەرەوە (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ داوای مۆڵەتی کار ئەکەیت بۆ ئەوەی لەسەر کارکردن لای هەمان خاوەنکار بەردەوام بیت کە پێشتر کارت لا کردوە

  • ئەبێت سەرجەم زانیارییەکانی داهات یاخود زەمینەی ڕاگەیاندنی داهات لە فەرمانگەی گشتی باج وەرگرتن، تۆمارکردنی دانیشتوان، میرات دیاریکردن و لێستاندنی دارایی ئامادە بکرێت، کە داهاتی تۆ بۆ ماوەی مۆڵەتی پێشتر نیشان ئەدات.
  • ئەگەری بوونی وردەکاریینامەی مووچە بۆ ئەم ساڵەی تێیداین.

4

پارە بدە و داوانامەکە بنێرە

تۆ ئەبێت لە زۆرینەی هەرە زۆری دۆخەکاندا مزێک(حەقدەست) بدەیت. تۆ بە کارتی ڤیزا یان ماستەرکارت پارەئەدەیت. کاتێک کە ئەو مزە ئەدەیت کە لەوانەیە هەبێت، داوانامەکەت ئەنێریت. تۆ مایڵ(پۆستی ئەلەکترۆنیکی)ت بۆ دێت کە سەلماندن لەسەر ئەوە ئەکات کە داوانامەکە نێردراوە. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران پەیوەندیت پێوە ئەکەن گەر پێداویست بە زانیاریی هەبوو.

مزەکانی مۆڵەتی کار (بە ئینگلیزیى)

5

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کارەکە بەڕێوەئەبات

گەر پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی مانەوەکەت داوای مۆڵەتی کارت کردبێت، ئەوا مافی ئەوەت هەیە کاربکەیت لە ماوەی چاوەڕێکرن بۆ بڕیار.

بۆ ئەوەی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بتوانێت بڕیار لە بابەتەکەتدا بگرێت، ئەوە پێویستە کە هەموو زانیارییەکان پڕکرابنەوە و هەموو ئەو دۆکومێنتە پێویستانە لەگەڵدا بن. ئەمە مانی ئەوەیە کە ماوەی بەڕێوەبردنی کورتتر ئەبێت و هەرچی ئەوانەی کە پێویستن لەسەرەتاوە لەگەڵدان، وەک لەوەی کە لەپاشان تەواوکردنی بۆ بکرێت.

تێبینی بکە کە لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا، ئەکرێت دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران پێداویستی بەڵێکۆڵینەوەی تر لەسەر داوانامەکەت هەبێت سەرباری ئەوەی هەموو زانیارییەکان پڕکراونەتەوە و دۆکومێنتەکان هەموو نێردراون.

ماوەی بەڕێوەبردن بۆ مۆڵەتی کار (بە ئینگلیزیى)

6

پاسپۆرتەکەت نیشان بدە

دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەبێت کۆنتڕۆڵی پاسپۆرتەکەت بکات بەر لەوەی ئێمە بڕیارێک بگرین. بۆیە ئەکرێت تۆ پێداویستیت بەوەبێت کە پاسپۆرتەکەت نیشان بدەیت لە یەکێک لە نووسینگەکانی خزمەتگوزاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران.

لە هەندێک دۆخی دیارییکراودا پێویست ناکات تۆ پاسپۆرتەکەت نیشان بدەیت، بۆ نموونە ئەگەر ئێمە هەر لە ئێستاوە پاسپۆرتەکەتمان کۆنتڕۆڵکردبێت، لەسەردانێکی پێشتردا.

ئەگەر تۆ پێداویستیت بەوەبوو کە پاسپۆرتەکەت نیشان بدەیت، ئەوا ئێمە پەیوەندییت لەگەڵ ئەکەین بە زانیاریی چۆنێتی و کەی تۆ ئەبێت نیشانی بدەیت.

7

بناخەی کارتی مۆڵەتی مانەوە

تۆ کارتێکی مۆڵەتی مانەوە وەرئەگریت گەر تۆ مۆڵەت بۆ سێ مانگ زیاتر وەربگریت. کارتەکە بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە تۆ مۆڵەتت هەیە بۆ مانەوە لە سوید و کە بۆ نموونە، وێنەی خۆت و پەنجەمۆرتی تێدایە. بۆیە ئەبێت تۆ بە زووترین کات کە بکرێت، کات لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بگریت بۆ وێنەگرتنت و بەجێهێشتنی پەنجەمۆر. ئەمە پێویست بە کردن ئەکات ئەگەرچی پێشتریش کارتی مۆڵەتی مانەوەت هەبووبێت لەبەرئەوەی ناکرێت وێنەکەت و پەنجەمۆرەکەت هەڵگیرێت.

لەبارەی کارتی مۆڵەتی مانەوە زیاتر بخوێنەرەوە

کات لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ بگرە بۆ ئەوەی وێنەت بگیرێت و پەنجەمۆرت بەجێبهێڵیت (بە ئینگلیزیى)

8

تۆ بڕیارەکە وەرئەگریت

تۆ مایڵێکت بۆ دێت کە بڕیارەکە دراوە. پاشان خودی بڕیارەکە ئەنێردرێت بۆ ئەدرەسی ماڵەوەت کە لە سوید هەتە. لە هەمان کاتدا خاوەنکارەکەت یان ئەرک پێسپێردەرەکەت ئاگاداریینامەیەک لەسەر بڕیارەکە بە پۆست وەرئەگرێت. کاتێک کە کارتی مۆڵەتی مانەوەکە تەواو بوو، لە ماوەی یەک هەفتەدا بۆ ماڵەکەت ئەنێردرێت.

بڕیاری ڕەتکردنەوە یان دەرکردن، لە کارکرن بەردەوام ئەبێت

ئەگەر تۆ بڕیاری پەسەندنەکردنت بۆ داوای پەنابەرییەکەت وەرگرتوە و بڕیارێک لەبارەی ڕەتکردنەوە یان دەرکردنت وەرگرتوە، ئەوا هەر بەردەوام ئەبێت لە کارکردن سەرباری ئەوەش کە داوانامەی مۆڵەتی کارت پێشکەش کردوە. تەنها لەهەندێک دۆخی دیاریکراودا دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەتوانێت بڕیار بدات کە کارکردن بۆ ئامادەکاریی ناردنەوەت بوەستێنرێت هەتا تۆ بڕیارێک لەمەڕ داوای مۆڵەتی کار وەرئەگریت.

گەر تۆ مۆڵەتی مانەوە – و مۆڵەتی کار وەربگریت، ئەوا مافی ئەوەت هەیە کە هەتا مۆڵەتەکە برەوی هەیە (ئەخوات) لە سوید بمێنیتەوە. بەڵام بڕیاری ڕەتکردنەوە یان دەرکردن بەردەوام ئەبێت لە کارکردن تا چوار ساڵان پاش دەستکردنی بڕیارەکە بەکارکردن، یان تاوەکو بڕیارەکە ئەکێشرێتەوە. ئەوە بۆیە گرنگە کە تۆ پێش کاتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی ئێستات داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەت بکەیت. ئەگەر داوانامەکەت پاش ئەوە گەیشت کە مۆڵەتەکەت بەسەرچووە، ئەوا بەپێی ڕێسا تازەکانی کە لەمەڕ بەربەست لەڕێی جێبەجێکردن هەڵسەنگاندنی بۆ ئەکرێت و ئەو کاتە مەرجگەلی تر و توندتر بۆ وەرگرتنی مۆڵەت کاری پێئەکرێت.


گەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داوانامەکەی پەسەند نەکرد

تۆ ئەتوانیت داوای تێهەڵچوونەوە لەسەر بڕیارێکی پەسەندنەکردنی مۆڵەتی کار بکەیت. داوای تێهەڵچوونەوەکە ئەبێت ڕادەستی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکرێت کە دوامەودای سێ هەفتە دوای ئەو ڕۆژەیە کە تۆ بڕیارەکەت وەرگرت. گەر تۆ مۆڵەتی کارت وەرنەگرت ئەوا بڕیارەکەی پێشوو لەمەڕ بڕیاری ڕەتکردنەوە یان دەرکردن ئەخوات.

لەژێر سەردێڕی (پاش بڕیار) زیاتر بخوێنەرەوە (بە ئینگلیزیى)

گەر تۆ لە وێب (ئینتەرنێت) داوا نەکەیت

Application for Swedish work permit گەر ناتوانیت لە وێب داوابکەیت فۆرمی پڕبکەرەوە، فۆرمی 149011. گەر خێزانەکەت لە سویدن و ئەوانیش پێویستیان بە مۆڵەتی مانەوە هەیە، ئەبێت هەر ئەندامێکی خێزانەکە داوانامەی خۆی بنێرێت. لە فۆرمی داوانامەکەدا هاتووە کە کامانەن ئەو دۆکومێنتانەی ئەبێت هاوپێچ کرێن.

Application for Swedish work permit, form 149011 (بە ئینگلیزیى) Pdf, 851.7 kB, opens in new window.

داوانامەی مۆڵەت بۆ ئەندامانی خێزانی کاروەرگر، توێژەرەوە کە میوانە، وەرزشکار و خاوەنانی کۆمپانیای خۆ، فۆرمی ژمارە ١٣٢٠١١ (بە ئینگلیزیى) Pdf, 847.4 kB, opens in new window.

داوانامەکە بنێرە بۆ:

Migrationsverket
Box 3100
903 03 Umeå

لە زۆرینەی دۆخەکاندا مزێک ئەدەیت.

لەبارەی مزەکان و چۆن پارەئەدەیت زیاتر بخوێنەرەوە (بە ئینگلیزیى)

Last updated: