یەکگرتنەوەی خێزان

Familjeåterförening – sorani

تۆ ئەکرێت مافی ئەوەت هەبێت کە خێزانەکەت بۆ ئێرە بهێنیت ئەگەر تۆ مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرتبێت، یاخود مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراو وەک پەنابەر یاخود بژاردەی پێداویست بە پاراستن، یاخود بەهۆی ئاستەنگ لە جێبەجێکردندا یاخود بارودۆخی ناسکی لەبەرچاو و لە هەمان کاتدا هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت کە بناخەی باشت بۆ پێشبینی هەبێت کە مۆڵەتی مانەوەی بەردەوام وەربگریت.

لێرەدا مەرجی ئەوە هەیە کە تۆ بتوانیت خێزانەکەت بەخێوکەیت و ماڵێکت هەبێت کە تا ڕادەیەکی دیاریکراو ستانداردی هەبێت. مەرجەکە لە هەموو دۆخەکاندا کاری پێ ناکرێت.

ئایا کێ مافی بەیەکترگەیشتنەوەی خێزانی هەیە؟

خێزانەکەت دەرفەتیان هەیە کە داوای مۆڵەتی مانەوە بکەن تا بتوانن بۆ لای تۆ لە سوید بگوازنەوە.

  • مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییت وەرگرتبێت
  • مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراوت وەرگرتبێت وەک پەنابەر یاخود بژاردەی پێداویست بە پاراستن، یاخودهەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت کە بناخەی باشت بۆ پێشبینی هەبێت کە مۆڵەتی مانەوەی بەردەوام وەربگریت
  • یاخود مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراوت وەرگرتوە بەهۆی ئاستەنگ لەبەردەم جێبەجێکردندا، یاخود بارودۆخی ناسکی لەبەرچاو و لە هەمان کاتدا هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت کە بناخەی باشت بۆ پێشبینی هەبێت کە مۆڵەتی مانەوەی بەردەوام وەربگریت.

یەکگرتنەوەی خێزان بۆ ئەوانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییان هەیە

هەلی ئەوەی کە خێزانەکەت بتوانێت بێت بۆ لات و لەگەڵ تۆ کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییت هەیە بژێت پەیوەندییدارە بە چەند بابەتێکەوە. سەرەتا، تۆ دەبێت مۆڵەتی نیشتەجێبوونی یاساییت هەبێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونت بەسەرچووە و داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، پێویستە سەرەتا دەزگای کۆچ بڕیار بدات کە ئایا تۆ مافی پێدانی مۆڵەتی بەردەوامی نیشتەجێبوونت لە سوید هەیە. ئەوە بەس نیە کە تۆ دۆخی پارێزگاریت هەیە و پێشتر مۆڵەتی نیشتەجێبوونت هەبووە.

کاتێک دەزگای کۆچ پشتڕاستی کردەوە کە تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی یاساییت هەیە، ئێمە داواکاری خێزانەکەت بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوون تاوتوێ دەکەین. دەزگای کۆچ دەست پێدەکات بە سەیرکردنی ئەوەی کە ئایا لەوانەیە مۆڵەتی نیشتەجێبوونەکەت درێژبکرێتەوە. دەزگای دەوڵەتی کۆچ لێکۆڵینەوە لەبارەی داوانامەی خێزانەکەت ئەکات و تەماشای ئەگەری پڕکردنەوەی مەرجەکانی تر بۆ ئێوە ئەکات بۆ ئەوەی ئەوان بێن بۆ سوید کاتێک دیاریکرا کە تۆ بناخەی باشت بۆ پێشبینی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە هەیە.

کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییت هەبێ تەنها ئەندامە نزیکەکانی خێزانەکەت دەتوانن بگوێزنەوە بۆ لای تۆ

کەسانی نزیکی خێزانەکەت بریتییە لە هاوسەر، هاوسەرە تۆمارکراوەکەت یان هاوژین، و منداڵەکانت لە خوار تەمەنی 18 ساڵ دەگرێتەوە. ئەگەر تەمەنت لە خوار 18 ساڵ بێت، دایک و باوکت بە ئەندامی نزیکی خێزانەکەت دادەنرێن. تەنها لە حاڵەتێکی نائاساییدا دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانی دیکەی خێزان وەک منداڵانی سەرووی 18 ساڵ بەدەست بهێنرێت. ئەمە بۆ تۆ کاری پێ ئەکرێت کە مۆڵەتی مانەوەی ماوەدیاریکراوت هەیە وەک پەنابەر بەهۆکاری جێبەجێ نەکردنی بڕیار، یاخود بژاردەی پێداویست بە پاراستن، یاخود بارودۆخی بەتایەبەت ناسک.

رێسای سەرەکی ئەوەیە کە ئەگەر ئەو کەسەی کە لە سوید نیشتەجێیە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی هەبێت، ناکرێت کە هاوسەری تازە (واتە ئەو هاوسەرانە کە هاوسەرگیریان نەکردووە یان هاوژین نین) مۆڵەتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، جیاکارییەک هەیە کە ڕێگە بە هەندێک لە هاوسەرەکان دەدات یەک بگرنەوە، هەرچەندە پێشتریش پێکەوە نەژیاون. ئەوکاتە وا پێویست ئەکات بۆ تۆ کە لە سوید ئەژیت، پلەی پەنابەریت هەبێت یاخود بژاردەی پێداویست بەپاراستن، یاخود کە مۆڵەتی مانەوەت هەبێت بە هۆکاری ئاستەنگ لە جێبەجێکردنی بڕیار یاخود بە هۆکاری بارودۆخی ناسک و کە ئێوە بتوانن بیسەلمێنن کە پەیوەندییەکی خێزانی باوەڕپێکراوتان هەیە کە هەر لە وڵاتی خۆتانەوە جێگییربوو، باڵام کە ئێوە بواری پێکەوەژیانکردنتان لە وڵاتی خۆتان نەبوو. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ نموونە، بۆ ئەو هاوسەرە هاوڕەگەزانەی کە پێشتر نەیانتوانیوە پێکەوە بژین هەلی ئەوەیان هەبێ لە سوید یەک بگرنەوە.

خێزانەکەت بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت، یان بۆ ئەو ماوەیە کە خۆت مۆڵەتت هەبێت. ئەمە مانای ئەوەیە ئەگەر بۆ نموونە، تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونت هەبێت کە لە پاش پێنج مانگ بەسەر دەچێت، خێزانەکەتیش تەنها بۆ ماوەی پێنج مانگ مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەردەگرێت. ئەندامانی خێزانەکەت دەتوانن داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەن دوای ئەوەی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە سوید بە مۆڵەتی نیشتەجێبوون ژیابن.

ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییت پێدرا، هەروەهاش هاوژینێکی نوێ دەتوانێت داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات بۆ ئەوەی بۆ لای تۆ بۆ سوید بگوێزێتەوە.

لەسەر مەرجی وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ کەسێک کە پلانی هاوسەرگیری هەیە یان بەنیازە ببێتە هاوژینی یەکێک بخوێنەوە. (بە ئینگلیزیى)

مەرجی خۆبژێویی دارایی

ئەگەر تۆ مافی یەکگرتنەوەی خێزانیت هەیە، لەوانەیە داوای مەرجی خۆبژێویی دارایت لێ بکرێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ دەبێت بتوانی خۆت و خێزانەکەت بەخێو بکەیت. هەروەها کاتێک خێزانەکەت دەگوێزیتەوە بۆ سوید دەبێت خانویەکی قەبارە و ستانداردی پێویستت هەبێت کە بتوانن تێیدا پێکەوە بژین.

مەرجی بەخێوکردن تۆ ناگرێتەوە کە پەنابەریت و کە ئەندامانی خێزانەکەت لە ماوەی سێ مانگدا داوای مۆڵەتی مانەوە ئەکەن لەو ڕۆژەوە کە تۆ بڕیاری مۆڵەتی مانەوە یاخود پلەی پەنابەرییت وەرگرت.

زیاتر لەسەر ئەوە بخوێنەوە کە مەرجی خۆبژێوی دارایی مانای چییە و کێ دەگرێتەوە (بە ئینگلیزیى)

ئەوە گرنگە کە تۆ داوانامەکە لە کاتی خۆیدا ڕادەست بکەیت

بۆئەوەی دڵنیایی بکرێت لەوەی کە داوانامەکە هەتا بکرێت بە زووترین کات بگاتە دەست، ئەوا باشترین شێوە ئەوەیە کە لەڕێگەی وێب (ئینتەرنێت)ەوە داوانامە بۆ خێزانەکەت بەجێبهێڵیت. تۆ پێویستت بە بریکارینامە (وەکالەت) هەیە گەر تۆ وەک نوێنەری خێزانەکەت داوانامە پێشکەش ئەکەیت. کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ داوانامەکەی ئێوەی تۆمارکرد، خێزانەکەت هان ئەدرێت کات بۆ سەردانی سەفارەت یان کۆنسوڵخانەی گشتیی سوید بگرێت

ئایا بریکارینامە چییە؟ (بە ئینگلیزیى)

بڕۆ بۆ داوانامە پێشکەشکردن لە وێب بۆ مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەت

زیاتر لەبارەی چۆنێتی داواکردنی مۆڵەتی مانەوە بۆ خێزانەکەت بخوێنەوە

داوانامەکە کۆنتڕۆڵکە

کاتێک کە ئەندامی خێزانەکەت داوانامەکەی ڕادەستکرد، ئەو ژمارەیەک بۆ مامەڵەکە (ژمارەی واتادان)وەرئەگرێت. تۆ ئەتوانیت بەم ژمارەیە کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەیت ئایا داواکەت لەلایەن دەزگای کۆچەوە تۆمارکراوە یاخود ئەگەر بڕیار گیرابێت.

داوانامەکە کۆنتڕۆڵ کە

یارمەتییانەی سەفەری کەس و کار بۆ سەفەر بۆ سوید

تۆ کە مۆڵەتی مانەوەت وەک پەناخواز وەرگرتووە، ئەتوانیت داوای یارمەتییانە بکەیت بۆ کەس و کارت بۆ سەفەر بۆ سوید.

یارمەتییانەی سەفەر ئەو کەس و کارە لەخۆئەگرێت کە تۆ پێکەوە ژیاویت لەگەڵیانا و کە ئەمانەن

  • مێردەکەت، ژنەکەت یان هاوژینت
  • منداڵەکانت (ئەگەر هاوسەرگیرییان نەکردبێت و لە ژێر ٢٠ ساڵەوەن)

بۆ ئەوەی بتوانیت داوای ئەو یارمەتییە بکەیت، ئەبێت تۆ مۆڵەتی مانەوەکەت وەک پەناخواز وەرگرتبێت، بەپێی پەیمانی جنێڤ بۆ ساڵی ١٩٥١ و کۆدی بەپۆلکردنی AF یان A3 هەبێت. تۆ ئەشتوانیت داوابکەیت ئەگەر فەلەستینی بێ دەوڵەتیت و دۆکومێنتی سەفەرکردنت هەیە یان بە پلەی پەنابەر دیاریی کراویت.

کەسوکارەکانت ئەبێت مۆڵەتی مانەوەی سویدییان وەرگرتبێت و پاسپۆرتێکی برەوداریان هەبێت، بەرلەوەی تۆ بتوانیت داوای ئەو یارمەتییە بکەیت.

تۆ ناتوانیت یارمەتییەکە وەربگریت ئەگەر ڕەگەزنامەی سویدییت هەبێت، یاخود ئەگەر تۆ یان کەسوکارت بۆخۆتان بتوانن پارەی سەفەرەکە بۆ سوید بدەن.

یارمەتییەکە بەگشی بلیتێکە بۆ یەک کەس بۆ سوید، لەو وڵاتەوە کە کەسوکارتی تێدایە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بلیتی سەفەرەکە ئەبڕێت

داوانامە

داوانامەی یارمەتیی بۆ سەفەر بۆ سوید بۆ کەسوکاری پەناخوازان، فۆرمی ٤٤٥٢ (بە سویدیی) Pdf, 1.1 MB, opens in new window.

داوانامەکەت بنێرە بۆ:

Migrationsverket
Box 3100
903 03 Umeå

ناکرێت داوای چاوپێداخشاندنەوەی بکرێت

تۆ ناتوانیت داوای چاوپێداخشاندنەوەی بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت.

بڕیاری حکومەت (٩٣٦:١٩٨٤) لەبارەی یارمەتیی بۆ پەناخوازان بۆ خەرجیەکانی سەفەری کەسوکار بۆ سوید (بە سوێدى) External link, opens in new window.

پرسیار و وەڵامی باو سەبارەت بە دەرماڵەی (یارمەتیی پارە) سەفەر بۆ گەشتی خزم بۆ سوید

ئەگەر داواکارییەکەت پەسەند کرا، ئەوا گەشتەکە لە لایەن دەزگای کۆچەوە لە ڕێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچەوە (IOM) دەگیردرێت و پارەکەی دەدرێت.

بلیتی فڕۆکە لەو وڵاتەی کە کەسوکارەکە لێیە بۆ سوید دەگرێتەوە (گەشتی فرۆکەیی ناوخۆییش دەگرێتەوە). شەمەندەفەر و پاس ناگرێتەوە.

بە پلەی یەکەم ئەمە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانە کە بەرپرسە بە یارمەتیدانی دارایی و خەرجییەکانی دیکەی ئەو منداڵانەی کە مۆڵەتی مانەوەیان هەیە. دەزگای کۆچی سوید تەنها لە حاڵەتێکدا دەرماڵەی گەشت بۆ کەسوکاری منداڵە بێ سەرپەرشتەکان دەدات کە بڕیارێکی ڕەت لە لایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەبێت، و ئەگەر هۆکاری تایبەت بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکە سەبارەت بەو منداڵە کە بەتەنیا لێرە لە سویدە، هەبێت.

Last updated: