مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوانەی دۆخی پەنابەریان پێدراوە

Uppehållstillstånd för dig som har fått status som flykting – sorani

ئەگەر تۆ دۆخی پەنابەریت پێدراوە ئەوە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی سێ ساڵیت پێدەدرێت. ئەگەر بتوانیت پشتیوانی خۆت بکەیت لەو کاتەی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت بەسەر دەچێت، دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەییت پێبدرێت.

مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتییت مافی ژیان و کارت لە سوید بۆ ماوەی سێ ساڵ پێدەدات. لەو ماوەیەدا هەمان مافت هەیە بۆ چاودێری پزیشكی وەک کەسێک کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی هەیە.

وەکو بەلگەیەک بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کارتێکی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەردەگریت. ئەم کارتە بەلگەنامەیەکی ناسنامە یان بەلگەنامەی گەشتکردن نیە. تۆ ئەتوانیت سەفەر لە ناو و دەرەوەی وڵات بکەیت لەو ماوەیەدا کە مۆڵەتی مانەوەکەت برەوی هەیە، بەڵام ئەگەر تۆ لە سویدەوە سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات بکەیت، ئەبێت پاسپۆرتێکی برەودارت هەبێت لەگەڵ کارتی مۆڵەتی مانەوەی برەودار بۆ ئەوەی بتوانیت بگەڕێیتەوە.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی کارتەکانی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون

تۆماركردن لەلای تۆماری دانیشتوان

کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی کاتیی وەردەگریت پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو لەلای تۆماری دانیشتوان تۆماركردن بکەیت له ئاژانسی باجی سویدی (Skatteverket) به زووترین کات. تۆمارکردن داواکراوە بەرلەوەی بتوانیت بچیتە وانەکانی زمانی سویدی بۆ کۆچبەران (sfi) و شایستەی سوودەکانی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی سویدی ببیت. کاتێک کە تۆ لە تۆمارگەی دانیشتواندا تۆمارکرایت، ئەشتوانیت بەڵگەی ناسنامە پەیدا بکەیت، کە بۆ نموونە پێویستە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی و پەیداکردنی ناسنامەی- ئەلەکترۆنیکی.

بۆ تۆمارکردن لای تۆماری دانیشتوان پێویستە بچیتە ئاژانسی باجی سویدی کە شوێنی ژیانت، دۆخی هاوسەرگیریت (ئایا هاوسەرگیریت کردووە یان نا)، ڕەگەزنامەت و شوێنی لە دایك بوونت تۆمار دەکات. کاتێک دەچیتە ئاژانسی باجی سویدی پێویستە کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون و بەلگەنامەیەکی ناسنامەی دروست لەگەڵ خۆت ببەیت. ئەگەر بەلگەنامەی پێناسه ت لای ئاژانسی کۆچی سویدی بێت دەتوانیت داوای کۆپیەکی پێناسەکە بکەیت. پێویستە کۆپیەکە لە لایەن کەسێکەوە واژۆ کرا بێت کە دەسەلمێنێت کۆپیەکە کۆپیەکی ڕاستەقینەی ڕەسەنەکەیە. هەروەها پێویستە ئەم کەسە ناوی خۆیان بە کەپیتەڵ بنووسن و ژمارە تەلەفۆنی خۆیان بدەن.

زانیاری ئاژانسی باجی سویدی دەربارەی تۆمارکردنی دانیشتوان (بە ئینگلیزیى) External link, opens in new window.

هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژی

ئه‌تۆ که‌ تازه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت وه‌رگرتووه‌ و مافی کار کردنت هه‌یه‌ لێره‌ له‌وانه‌یه‌ مافی وه‌رگرتنی هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژیت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت کارێک وه‌گریت. هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژی چالاکیگه‌لن که‌ ده‌بێت پشتگیریت بکه‌ن که‌ بتوانیت بۆ نموونه‌ زمانی سویدی فێر بیت، کارێک وه‌رگریت و بژیوی خۆت دابین بکه‌یت. ئه‌وه‌ بنکه‌ی کاردیتنه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رپرسی هیمه‌تگه‌لی بناغه‌ڕێژی و کارخوازه‌کانه‌ له‌ سوید. له‌ ماڵپه‌ڕی کاردیتنه‌وه‌ زانیاری زیاتر ده‌بینیته‌وه‌ به‌ چه‌ندین زمان.

زانیاری له‌باره‌ی پشتگیری بناغه‌ڕێژی له‌ ماڵپه‌ڕی بنکه‌ی کاردیتنه‌وه (بە ئینگلیزیى)‌ External link, opens in new window.

بنکەی کاردیتنەوە، ئەتوانێت یارمەتی تۆ بدات بۆ کاردیتنەوە تا ئەو ڕۆژەی ٦٥ ساڵ پڕئەکەیتەوە.، کە ئەمە لە باری ئاساییدا تەمەنی خانەنشینیە لە سوید. کەسانێ کە لە هاتنیان بۆ سوید درەنگکەوتوون ، ئەوا بەزۆرینە مووچەیەکی خانەنشینی نزم یان هەر هیچ مووچەی خانەنشینی وەرناگرن. گەرتۆ مووچەی خانەنشینیت نییە کە بتوانیت پێی بژیت، ئەتوانیت ڕوو لە فەرمانگەی خانەنشینی بکەیت و داوانامەی ناوبراو بە کۆمەکی بەخێوکردنی بە تەمەنترینەکان پێشکەش کەیت.

لەبارەی کۆمەکی بەخێوکردنی بەتەمەنترینەکان لای فەرمانگەی خانەنشینی (بە سویدیی) External link, opens in new window.

کارکردن لە سوید

تۆ کە مۆڵەتێکی مانەوەی کات سنووردارت بۆ ماوەی سێ ساڵ وەرگرتووە، ئەتوانیت لە سوید کار کەیت. ئەگەر کارێکت هەبێت کە بتوانیت خۆتی پێ بەخێوکەیت کاتێک کە مۆڵەتی مانەوەی کات سنووردارت لە کار کەوت، ئەوا بواری ئەوەت هەیە کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی وەرگریت.

کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ کار پێویستە کۆپی ئەو بەڵگەنامانە بهێنیت کە ئەوە نیشان دەدەن مافی ژیان و کارکردنت لە سوید هەیە. هەروەها کارتی مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لەگەڵ خۆت بێنە. خاوەنکارەکە دەیەوێت بزانێت بۆ ماوەی چەند ڕێپێدراویت لە سوید کار بکەیت و ئایا مۆڵەتت بۆ کار لە سوید پابەندی هیچ سنوورداریەکە یان نا. خاوەنکارەکەت کۆپی بەڵگەنامەکانی خۆتی دەوێت و هەروەها ئاژانسی باجی سویدی ئاگادار دەکاتەوە کە تۆ خراویتە سەر کار.

یەکگرتنەوەی خێزان

ئەگەر تۆ مۆڵەتی مانەوەت وەک پەنابەر وەرگرت و هەڵسەنگاندنی ئەوەت بۆ ئەکرێت کە بناخەی باشت بۆ پێشبینی هەبێت کە مۆڵەتی مانەوەی بەردەوام وەربگریت ئەوا خێزانەکەت ئەتوانێت داوای مۆڵەتی مانەوە بکەن بۆ گواستنەوە بۆ لای تۆ لە سوید.

تەنها خێزانی نزیکت دەتوانن داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکەن بۆ ئەوەی بگوێزێنەوە بۆ لای تۆ لە سوید. خێزانەکەت بەپێی ماوەی مۆڵەتەکەی خۆت مۆڵەتی نیشتەجێبوونی پێدەدرێت.

ئەگەر تۆ مافی یەکگرتنەوەی خێزانیت هەبێت، لەوانەیە داوای مەرجی خۆبژێویی دارایت لێ بکرێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ دەبێت بتوانی خۆت و خێزانەکەت بەخێو بکەیت. هەروەها کاتێک خێزانەکەت دەگوێزیتەوە بۆ سوید دەبێت خانویەکی قەبارە و ستانداردی پێویستت هەبێت کە بتوانن تێیدا پێکەوە بژین. هەندێک جیاکاری هەیە بۆ مەرجی خۆبژێوی، بۆ نموونە ئەگەر خێزانەکەت لە ماوەی سێ مانگ لەو بەروارەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونت وەرگرتووە، داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی یەکگرتنەوەی خێزان و پێداویستی درێژەپێدان

مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەکرێت بکێشرێتەوە

دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت لێ بکێشرێتەوە ئەگەر ناسنامەی هەڵە بدەیت لەو کاتەی داوای مۆڵەتی نیشتەجێ بوونت کردووە، یان بە ئەنقەست درۆت کرد بێت یان شتێکت باس نەکرد بێت کە گرنگ بووە بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت.

ئەگەر بە تاوانێک تاوانبار کرا بیت، دادگا دەتوانێت بڕیار بدات کە پێویستە دیپۆرت بکرێیتەوە. ئاژانسی کۆچ ئەوکات مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ دەکێشێتەوە. دەکرێت مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت لێ بکێشرێتەوە تەنانەت ئەگەر بۆ چەندین ساڵیش مۆڵەتی نیشتەجێ بوونەکەت هەبوو بێت.

درێژکردنەوەی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوونی کاتیی

کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتییەکەت بەسەر دەچێت، هەلی ئەوەت هەیە داوای درژێکردنەوەی بکەیت. ئەگەر هێشتا پێویستیت بە پارێزگاری هەبێت دەشێت مۆڵەتی نیشتەجێبوونەکەت درێژ بکرێتەوە. دوای سێ ساڵ، هەروەها دەتوانیت داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەیت.

زیاتر لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

زانیاریی بۆ تۆ کە تازە بە مۆڵەتی مانەوەوە بۆ سوید گواستوتەوە

لەبیرت نەچێت کە بڕیاری مۆڵەتی مانەوەکەت هەڵگریت. تۆ سوود لەوە وەرئەگریت کاتێک کە پەیوەندیی بە جۆرەهای فەرمانگەکان و ڕێکخراوەکان ئەکەیت.

بۆ ئەوەی خۆت ناونووس کەیت تاوەکو ژمارەیەکی کەسی سویدیی وەرگریت، ئەوا ئەبێت تۆ. .Skatteverket ڕوو لە دەزگای دەوڵەتی باج بکەیت External link, opens in new window.

بۆئەوەی لە سیستەمی دڵنیایی کۆمەڵایەتیا ناونووس کرێیت، ڕوو لە سندوقی پارێزە ئەکەیت Försäkringskassan. External link, opens in new window.

بەشێک لە شارەوانیەکان دەڵالی خانوویان هەیە، کە تۆ ئەتوانیت تێیدا لە خانوو بگەڕێیت. شارەوانی ئەشتوانێت وردە ئامۆژگاریت بداتێ لەبارەی خاوەن خانووی پریڤات/ کەرتی تایەبەت.

ئەو شارەوانیەی کە تۆ لێی ئەژیت، بەتەنگەوەهاتنی منداڵ و خوێندنگای منداڵ پێشکەش ئەکات.

لەبارەی پرسگەل لە چاودێری نەخۆشی پەیوەندیی بکە بەو هەرێمەی لێێ ئەژیت. چاودێری نەخۆشی لە سەرانسەری وڵاتدا ببینەوە لە ١١٧٧ ڕێنمای چاودێری External link, opens in new window.

بۆ پرسیارگەل لەبارەی خوێندنی زمانی سویدیی بۆ بیانان (SFI) ئەوا ئەبێت تۆ پەیوەندیی بە ئەو شارەوانیەوە بکەیت کە لێی ئەژیت. هەروەها بڕوانە پێگەی وێب بۆ شارەوانیەکان و پارێزگاکانی سوید. Sveriges kommuner och regioner. External link, opens in new window.

گەر تۆ لەکار ئەگەڕێیت ئەوا ئەتوانیت لای نووسینگەی کاردۆزینەوە خۆت ناونووس کەیت. Arbetsförmedlingen. External link, opens in new window.

فەرمانگەی خانەنشینی External link, opens in new window. زانیاریی بە زمانی سویدیی هەیە، لە بارەی کۆمەکی بەخێوکردن بە تەمەنترینەکان، بۆ تۆیە کە لە هاتنت بۆ سوید درەنگکەوتوویت و مووچەی خانەنشینی نزم یان هیچ مووچەی خانەنشینی وەرناگریت.

بۆ زانیاریی لەبارەی خوێندن لە خوێندنگای باڵا یان زانکۆ، ئەتوانیت لێرە ببینیتەوە Antagning.se External link, opens in new window. یان studera.nu. External link, opens in new window.

بۆ پرسیارگەل لە بارەی پارەی خوێندن، ئەتوانیت پەیوەندیی بکەیت بە CSN, Centrala studiestödsnämnden. External link, opens in new window.

بۆ پرسیارگەل لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری، ئەتوانیت ڕوو بکەیتە Transportstyrelsen. External link, opens in new window.

بۆ پرسیارگەل لەبارەی مافی دەنگدان، ئەتوانیت پەیوەندیی بکەیت بە Valmyndigheten External link, opens in new window.

زانیاریی وەرگرتن لەبارەی خوێندنگای سویدی لە دامی نەتەوەیی بۆ خوێندن لە Skolverket External link, opens in new window.

زانیاریی کۆمەڵایەتی لەبارەی سوید بە چەندین زمان لێرە هەیە Information om Sverige External link, opens in new window.

زیاتر زانیاریی کۆمەڵایەتی لەبارەی سوید لێرە هەیە ماڵپەڕی Svenska institutet External link, opens in new window.

Hej hej Sverige! External link, opens in new window. فیلمگەلی سادە و سرووش بەخش لەبارەی چۆنێتی کارکردنی سوید.

لینکی چەندیین Lära svenska لە www.informationsverige.se External link, opens in new window. لەم پەڕەیە بەرنامە ئەبینیتەوە بۆئەوەی بەدەستی خۆت فێری زمانی سویدیی بیت.

Konsumentverkets upplysningstjänst External link, opens in new window. ئەتوانێت وردەئامۆژگاریی بدات، کاتێک پرسیارگەلت لەبارەی کڕین یان گرێبەست هەیە.

Last updated: