داوای پاسپۆرتی بیانی بکە

Ansök om främlingspass – sorani

تۆ کە هیچ پاسپۆرتێکت نییە، و کە دەرفەتیشت نییە دانەیەک وەربگریت، ئەتوانیت لە هەندێک دۆخی دیریکراودا دانەیەک لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران وەربگریت. ئەگەر بوویتە هاووڵاتیەکی سویدی ، دەبێت برۆی بۆ پۆلیس بۆ ئەوەی داوای پاسپۆرتی سویدی بکەیت.

Ett främlingspass

داواکانی وەرگرتنی پاسپۆرتی بیانی

بۆئەوەی بتوانیت پاسپۆرتێکی بیانی وەربگریت ئەبێت تۆ

  • مۆڵەتی مانەوەت لە سوید وەرگرتبێت لەبەرهۆکاری ئەوەی کە تۆ هۆکاری پاراستنت هەیە دژی ئەو دەستەڵاتداریانەی لە وڵاتی خۆتن، بەم هۆکارەش ناتوانیت ڕوویان تێکەیت بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت، یاخود لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا، تۆ لە وڵاتێکەوە هاتووی کە سوید ددان بە پاسپۆرتەکەییدا ناهێنێت

تۆ ناتوانیت پاسپۆرتی بیانی وەرگریت ئەگەر

  • هاوڵاتی سوید یان یەکێتی ئۆروپا یان یەکێک لە وڵاتانی ناوچەی هاوکاریی ئابوریی ئۆروپا بى.
  • تۆ مۆڵەتی مانەوەت بەهۆکاری پاراستن وەرگرتووە کە بەستنەوەی بە دەستەڵاتدارییەکانی وڵاتی خۆت نییە (بۆ نموونە. کێشەی شەرەف، کارەساتی سرووشتی یاخود بارودۆخی گشتیی وڵاتەکەت). ئەوسا ئەبێت تۆ لەبری ئەوە پەیوەندیی بە فەرمانگەکانی وڵاتی خۆتەوە بکەیت بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتێک.
  • تۆ بەڵگەنامەیەکی ترت هەیە کە وەک پاسپۆرت برەوی هەیە و کە ئەکرێت سەفەری پێ بکەیت.
  • تۆ لەوڵاتی خۆتیت.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر بناخەی ئەو هۆکارانەیە کە لە بڕیارەکەتدا هەیە و لێکۆڵینەوەیەکی تاکەکەسی بۆ هەریەک لە دۆخە تاکەکان ئەکات. دژواربوون، بە سەختی دەستکەوتن یاخود خەرجی زۆری دەرهێنانی پاسپۆرتی وڵاتی خۆ هۆکاری تەواو نییە بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی بیانی.

داواکانی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریی- ئەلەکترۆنیکی

بۆئەوەی بتوانرێت خزمەتگوزاریی- ئەلەکترۆنیکی بەکاربهێنرێت پێویستە تۆ

  • لە سوید نیشتەجێ بیت و لە تۆمارگەی دانیشتوان ناونووس کرابیت
  • بانک ئایدیت/ناسنامەی بانکت هەبێت
  • بتوانیت خەرجیی داوانامەکە بدەیت بە کارتی بانکی یاخود کارتی پارەدان
  •  کۆپییەکی کارتی ناسنامە سویدییەکەت
  • کۆپییەکی پاسپۆرتی بیانیی کە لەوانەیە پێشتر دەرکرابێت (کۆپی پەڕەی کەسی و هەموو پەڕەکانی تر کە مۆری پێوەیە یاخود شکایەتی پۆلیس بەوەی کە تۆ پاسپۆرتە بیانییەکەت بزرکردوە.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی چۆنێتی هاوپێچکردنی کۆپی پاسپۆرتەکە بە داوانامەکەت. (بە ئینگلیزیى)

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵ لە ژێر سەرێری منداڵی ژێر ١٨ ساڵ.

ئەگەر تۆ پێشترناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت، ئەوا ئەشتوانیت کۆپییەکی پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێج بکەیت کە ناسنامەت ئەسەلمێنێت (ئەمە ئەگەر تۆ هیچ پاسپۆرتێکت نەبێت). ئەوە لەوانەیە کارتی ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

ئەوەت بیر بێت کە لەوانەیە بۆ تۆ کاتی درێژتر بخایەنێت تا بڕیار وەرئەگریت، ئەگەر بێتو ئەو بەڵگەنامانەی کە ئێمە پێویستمانە لەگەڵ داوانامەکەدا نەنێریت.

وەختێک بۆ خۆت حجز بکە لە ناو خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیدا

پێش ئەوەی داخوازیەکەت بنێری لە رێگەی خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیەوە دەبێ وەختێک حجز بکەی بۆ جێهیشتنی پەنجەمۆر وێنەگرتن. حجزی وەخت بەشیکە لە خزمەتگوزاریە ئەلکترۆنیەکە.

لە ئێمەیلی گەواهی دا زانیاریت دەست دەکەوێ دەربارەی چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوە وگۆرینی ئەو وەختەی حجزت کردوە.

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان نابێت بۆخۆیان داوای پاسپۆرتی بیانی بکەن. پەروەردەکاری منداڵەکە یاخود سەرپەرشتیارەکەیە کە داوای پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵەکە ئەکات.

ئەگەر مندالەکەت دوو سەرپەرشتیاری هەیە و تۆ لەرێگەی خزمەتگوزاری ئەلەکترۆنیکییەوە داوا ئەکەیت، ئەبێت فۆرمی ڕەزامەندییبوون بنێریت بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەبێت پاسپۆرت دەرکات (پاسپۆرتی بیانیی یان بەڵگەنامەی سەفەر) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ، ٢٤٦٠١١.، پڕبکرێتەوە و لە خزمەتگوزاری ئەلەکترۆنیکییەوە هاوپێچ بکرێت. هەردوو سەرپەرشتیارەکە ئەبێت قەبوڵیان بێت و ئیمزاکانیان ئەبێت شایەتی لەسەربدرێت.

ڕەزامەندیبوون کە دەزگای دەوڵەی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە (پاسپۆرتی بیانیی یان بەڵگەنامەی سەفەر دەرکات) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، فۆرمی ژمارە ٢٤٦٠١١ (بە سویدیی) Pdf, 657.8 kB, opens in new window.

ئەگەر تۆ وەک سەرپەرشتیار داوائەکەیت ئەبێت دامەزراندنەکەت و کۆپی کارتی- ناسنامەت هاوپێچ بکەیت.

منداڵێک کە هیچ کام لە دایکوباوکی لە سوید نییە ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵدابێت کاتێک مندالەکە وێنەی یان پەنجەمۆری ئەگیرێت.

زۆرینەی خەڵک ئەبێت خەرجی بدەن بۆ داواکردنی پاسپۆرتی بیانی. تۆ خەرجییەکە بە کارت ئەدەیت کاتێک کە تۆ داوانامەکەت بەجێ ئەهێڵیت.

ئەگەر تۆ ناتوانیت بە کارت پارەبدەیت ئەتوانیت خەرجییەکە بە بانک جیرۆ بدەیت یاخود داوای کاخەزی پارەدان بکە کاتێک کە پەنجەمۆر بەجێئەهێڵیت یان وێنەت ئەگیرێت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران دەستناکات بە بەڕێوەبردنی داواکەت بەرلەوەی خەرجییەکەت دابێت.

خەرجییەکانی پاسپۆرتی بیانی (بە ئینگلیزیى)

ئەگەر تۆ ناتوانیت داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی لە وێب پێشکەش بکەیت، ئەبێت تۆ داخوازینامە لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمی داوای بەڵگەنامەی سەفەربکە، ژمارە ١٩٠٠١١ ، و لەسەردانێکی کەسییدا لە یەک لە یەکەی مۆڵەت لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ڕادەستی بکە. فۆرمەکە بەر لەسەردانەکەت پڕبکەرەوە.

داوای بەڵگەنامەی سەفەربکە، فۆرمی ژمارە ١٩٠٠١١ (بەسویدیی) Pdf, 732.6 kB, opens in new window.

Application for alien's passport, form 191011 (بە ئینگلیزیى) Pdf, 1.2 MB, opens in new window.

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان نابێت بۆخۆیان داخوازیینامەی پاسپۆرتی بیانی پێشکەش کەن. ئەوە پەروەردەکاری منداڵەکەیە یان سەرپەرشتیارەکەی کە کەسیی خۆیان داخوازینامەی پاسپۆرتی بیانی بۆ منداڵەکە پێشکەش ئەکەن.

تۆ وەک سەرپەرشتیار ئەبێت داوانامەکە قەبوڵ بکەیت لەڕێگەی ڕادەستکردنی فۆرمەکە. ڕەزامەندیبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەبێت پاسپۆرت دەرکات (پاسپۆرتی بیانیی یان بەڵگەنامەی سەفەر) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ، ٢٤٦٠١١، پڕبکرێتەوە و لە خزمەتگوزاری ئەلەکترۆنیکییەوە هاوپێچ بکرێت. هەردوو سەرپەرشتیارەکە ئەبێت قەبوڵیان بێت و ئیمزاکانیان ئەبێت شایەتی لەسەربدرێت.

ڕەزامەندییبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە کە پاسپۆرت(پاسپۆرتی بیانی یان بەڵگەنامەی سەفەر) دەرکات بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، فۆرمی ژمارە٢٤٦٠١١ (بە سویدیی) Pdf, 657.8 kB, opens in new window.

Consent for the Swedish Migration Agency to issue a passport (alien’s passport or travel document) for a child under the age of 18, form 247011 (بە ئینگلیزیى) Pdf, 701.3 kB, opens in new window.

منداڵێک کە هیچکام لە دایکوباوکی لە سوید نییە، ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵ بێت کاتێک منداڵەکە وێنەی ئەگیرێت و پەنجەمۆری لێوەرئەگیرێت. سەرپەرشتیاری منداڵەکە ئەبێت دامەزراندنەکەی خۆی و کۆپییەکی کارتی ناسنامەکەی لەگەڵ خۆ بهێنێت.

کات بگرە

بەرلەوەی تۆ سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت ئەوا دەبێت کات بۆ سەردانەکەت بگریت. تۆ ئەبێت بۆ هەر کەسێک یەک کات بگریت کە ئەیەوێت داوای پاسپۆرتی بیانی کات، و هەر کەسێک ئەبێت فۆرمێکی داواکردنی خۆی بەجێبهێڵێت.

کات بگرە بۆ بەجێهێشتنی داخوازینامەکەت (بە ئینگلیزیى)

داخوازینامەکەت بەجێبهێڵە

 کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت بەجێئەهێڵیت ئەبێت ئەمانە لەگەڵ خۆتا بهێنیت

  • کارتی ناسنامە سویدییەکەت
  • فۆرمی داخوازیینامەکە، بەپڕکراوەیی و واژۆکراو (هەر کەسەو یەک فۆرم).
  • ئەگەر هەشبوو بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشووتر یان کۆپیی شکایەتی پۆلیس کە تێیدا نووسراوە تۆ پاسپۆرتی بیانیت لە کیس چووە.
  • ڕەزامەندییبوون لە دایک و باوکەوە یاخود پەروەردەکار ئەگەر داخوازینامەکە بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان بێت (فۆرمی ڕەزامەندییبوون بەوەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە پاسپۆرت دەرکات (پاسپۆرتی بیانی یاخود بەڵگەنامەی سەفەر) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، ژمارە ٢٤٦٠١١ ).

ئەگەر تۆ پێشتر ناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت ئەشتوانیت کۆپی پاسپۆرتی ولاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێچکەیت کە ناسنامەی تۆ ئەسەلمێنن (ئەمە ئەگەر پاسپۆرتت نەبێت) ئەوە لەوانەیە کارتی- ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

ئەگەر تۆ پاسپۆرتێکی وڵاتی خۆت هەیە یاخود بەڵگەنامەیەکی سەفەری کۆنتر، ئەوا ئەبێت ئەمانە ڕادەستی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت. کارڕاپەڕێنەرەکە ئەکرێت جاروبار پەسەندی بکات کە تۆ کۆپیەکانی پاسپۆرتەکەت لەگەڵ داخوازینامەکەت بەجێبهێڵیت، بەڵام ئەوکاتە تۆ داوات لێ ئەکرێت کە پاسپۆرتە ڕەسەنەکە ڕادەست بکەیت کاتێک کە کاتی بەڕێوەبردنی داخوازینامەکەت هات یاخود کە تۆ پاسپۆرتە نوێکەت ئەهێنیتەوە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران وێنە و پەنجەمۆرت ئەگرێت کاتێک کە تۆ داخوازیینامەکەت ڕادەست ئەکەیت. وێنەکانت، پەنجەمۆرەکانت و زانیارییە کەسییەکانی تۆ لە داتاچیپێک /پارچەیەکی ئەلەکترۆنیکی بە زانیاریی لە بەڵگەنامەی سەفەرەکەدا هەڵئەگیرێن. ئەم زانیارییانە لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵناگیرێن، بەڵکو تەنیا لە چیپی کارتەکە هەڵگیراوە. منداڵی ژێر شەش سالان پێویست ناکات پەنجەمۆر بدەن.

زۆرینەی خەڵک ئەبێت خەرجییەک بدەن بۆئەوەی داوای پاسپۆرتی بیانی بکەن. تۆ ئەتوانیت خەرجییەکە بە کارت لە یەکەی مۆڵەت بدەیت کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت پێشکەش ئەکەیت. تۆ ئەشتوانیت کاخەزێکی پارەدان وەرگریت و پاشان پارەکەبدەیت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران کاتێک دەست بە بەڕێوەبردنی داخوازینامەکەت ئەکات کە تۆ پارەکەت دابێت.

خەرجییەکانی پاسپۆرتی بیانی (بە ئینگلیزیى)

تۆ لە پێگەی وێب ی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەتوانیت لەبارەی درێژی کات پێچوونی بەڕێوەبردنەکە بخوێنیتەوە کە لە ئێستادا هەیە. بڕیارەکە ئەکرێت کاتی زیاتر بخایەنێت ئەگەر کارڕاپەڕێنەکە پێویستکات داوای زانیاریی زیاترت لێ بکات.

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داخوازیینامەکەتی بەڕێوەبرد، ئێمە بڕیارەکە بە پۆست بۆ ماڵەکەت ئەنێرین.

کاتەکانی بەڕێوەبردن کە لە ئارادان (بە ئینگلیزیى)

بڕیارەکە بە پۆست بۆ تۆ ئەنێردرێت. ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاری دابێت کە تۆ مافی پاسپۆرتی بیانیت هەیە ئەوا ئێمە پەیامێکت بۆ ئەنێرین کە کەی بەڵگەنامەی سەفەرەکەی تۆ هەیە بۆ هێنان. ئەکرێت تا ١٤ ڕۆژ بخایەنێت لەو ڕۆژەوە کە تۆ بڕیارەکەت وەرگرت، بەرلەوەی تۆ بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەرەکەی خۆت بهێنیت لەو یەکەی مۆڵەتەی کە تۆ داخوازیی ئەوەت کرد.

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی داخوازیینامەکەت وەرگرتووە

ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داخوازیینامەکەی تۆی لەبارەی پاسپۆرتی بیانی ڕەتکردەوە، ئەتوانیت داوای چاوپێداخشاندنەوە بکەیت لەسەر داخوازیینامەکەت بۆ پاسپۆرتی بیانی

ئەگەر ئەتەوێت داوای چاوپێداخشاندنەوە بکەیت، ئەبێت نامەیەک بنووسیت بەوەی کە کام بڕیارەیە ئەتەوێت دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران گۆڕانکاریی تێدا بکات و بۆچی تۆ پێتوایە کە بڕیارەکە هەڵەیە. تۆ لە نامەکەتدا ئەبێت زانیاریی کەسیی و ژمارەی بابەتەکەت بنووسیت تۆ ئەشبێت خۆت نامەکە واژۆبکەیت.

کارێکی وابکە کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داوای چاوپێداخشاندنەوەکەی تۆی لەماوەی دوامەودای ئەو سێ هەفتەیە لە ڕۆژی پێزانیین لەسەر بڕیارەکە بەدەست بگات.

ئەگەر ئەتەوێت کە کەسێکی تر لەباتی تۆ داوای چاوپێداخشاندنەوە بکات، ئەوا ئەبێت تۆ بریکارینامیەکی نووسراو بەو کەسە بدەیت.

تۆ کە پاسپۆرتێکی بیانیت وەرگرتووە، ئەبێت کات بگریت بۆ هێنانەوەی پاسپۆرتەکە بەرلەوەی سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت. ئەوەت بیربێت کە کات بۆ هەریەک لە کەسەکان بگریت کە بەتەمان پاسپۆرتەکەیان بهێنن. ئەگەر تۆ ئەتەوێت پاسپۆرتی منداڵەکانت وەرگریتەوە، ئەوا ئەبێت کات بۆ هەریەک لە پاسپۆرتەکان بگریت کە بەتەمایت بیهێنیتەوە.

تۆ ئەبێت پاسپۆرتی بیانییەکەت لە هەمان یەکەی مۆڵەت یان نووسینگەی خزمەتگوزاری بهێنیتەوە کە تۆ داخوازینامەکەت لێ بەجێهێشت، ئەگەر تۆ زانیاریی ئەوەت وەرنەگرتبێت کە ئەبێت بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لە شوێنێکی تر وەرگریتەوە. ئەگەر تۆ ئەتەوێت پاسپۆرتە بیانیەکەت لە شوێنێکی تر بهێنیتەوە، تۆ ئەبێت هاوکات لەگەڵ پەنجەمۆر بەجێهێشتن و وێنەگرتن قسەت لەگەڵ کارمەندان لەبارەی ئەمەوە کردبێت.

تۆ ئەبێت خودی خۆت پاسپۆرتەکەت بهێنیتەوە. بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان ئەکرێت پەروەردەکارەکەی یاخود سەرپەرشتیارەکەی پاسپۆرتەکەی بهێنێتەوە بەبێ ئەوەی منداڵەکە لەگەڵدا بێت.

منداڵانی سەرو ١٥ ساڵان ئەتوانن بۆخۆیان پاسپۆرتەکەیان بهێننەوە ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران نووسیبێتی کە پەروەردەکارەکە ئەوەی لەکاتی داواکردنەکەدا گوتووە.

تۆ ئەبێت ناسنامەیەکی برەودارت پێ بێت کاتێک کە پاسپۆرتی بیانی ئەهێنیتەوە. ئەگەر تۆ بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشتر دەرکردووت هەیە کە تازە ڕادەستت نەکردبێتەوە، ئەبێت تۆ ئەمە بگەڕێنیتەوە، کاتێک تازەکەت ئەهینیتەوە.

کات بگرە بۆ هێنانەوەی پاسپۆرتی بیانی (بە ئینگلیزیى)

سەفەرکردن بە پاسپۆرتی بیانی

پاسپۆرتی بیانی مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا EU بۆ پاسپۆرت پڕئەکاتەوە و ئەکرێت بۆ هەموو وڵاتان بەکاربهێنرێت. تۆ لەوانەیە بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو پێداویستیت بە ڤیزا هەبێت. پەیوەندیی بە سەفارەتی وڵاتی لە ئارادابوو بکە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر بەرلەوەی سەفەرکەیت.

ئەگەر تۆ بەهۆکاری پاراستن مۆڵەتی مانەوەت وەرگرتووە، ئەمە لە پاسپۆرتە بیانییەکەتدا ئەنووسرێت کە تۆ ناتوانیت سەفەر بۆ وڵاتی خۆت بکەیت یان بۆ ئەو وڵاتەی لەدەستی هەڵاتوویت.

لە پاسپۆرتی بیانییەکەتدا ئەنووسرێت کە ناسنامەی تۆ نەسەلمێنراوە، ئەگەر تۆ نەتتوانیبێت ناسنامەی خۆت بسەلمێنیت، ئەمەش وائەکات کە زەحمەتتر بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو سەفەر بکەیت.

تا ماوەی ئەوەندە پاسپۆرتەکە برەوی هەیە

هەرە ماوەی درێژی برەوی پاسپۆرتی بیانی سێ ساڵە و ناکرێت درێژکرێتەوە.. ئەگەر تۆ پاسپۆرتێکی بیانیت پێویستە، کاتێک کە ماوەی برەوکردنی بەسەرچوو، ئەوا ئەتوانیت داوای یەکێکی تازە بکەیت.

کاتێک کە تۆ داوای پاسپۆرتی بیانی نوێ ئەکەیت، دیسان وێنەت ئەگیرێت و پەنجەمۆر بەجێ ئەهێڵیت، لەبەرئەوەی وێنەکانت و پەنجەمۆرەکانت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵنەگیراوە، بەڵکو تەنیا لە چیپێکی زانیارییدا لەناو بەڵگەنامەی سەفەرەکەتدا هەیە.

ئەگەر تۆ بەڵگەنامەی سفەرەکەت لە کیسچوو

ئەگەر تۆ پاسپۆرتە بیانیەکەت لێ کەوت یاخود لێت دزرا ئەبێت یەکەم شت پۆلیسی لێ ڕاگەیەنیت. ئەگەر پێویستت بە پاسپۆرتێکی بیانی نوێ هەیە ئەبێت داخوازیینامەیەکی نوێ پێشکەش بکەیت. کاتێک کە داوای پاسپۆرتی بیانی نوێ ئەکەیت، کۆپییەکی شکاتی پۆلیس کە بە پۆست بەدەستت گەییشت یان لە پۆلیسخانە دایانیتێ لەگەڵ خۆتدا بهێنە.

برەوی ناوچەیی سنووردار لە کاتی لە دەستدانی پاسپۆرت

ئەگەر تۆ پاسپۆرتی بیانی خۆت لە دەستدا یاخود ئەگەر گومان هەبێت کە پاسپۆرتەکە بەد بەکارئەهێنرێت، ئەوا دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەتوانێت سنوور بۆ ناوچەی برەوی پاسپۆرتەکە دیاری بکات. بەواتا پاسپۆرتێکی بیانی نوێ تەنها برەودارە بۆ سەفەری نێوان سوید، دانمارک، فینلاندا، ئایسلاند و نەرویج. ئەگەر تۆ زیاتر لە یەک پاسپۆرتی بیانیت لە دەست دابێت، ئەوا ئەکرێت دەرئەنجامەکەی ئەوە بێت کە پاسپۆرتێکی نوێ تەنها لە سوید برەوی هەبێت.

ڕێساگەلی برەوی ناوچەیی سنووردار ، تۆ ناگرێتەوە کە پاسپۆرتێکی بیانیت وەرگرتوە وەک بژاردەی پێداویست بە پاراستن.

Last updated: