داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکە

Ansök om rese­do­ku­ment – sorani

بۆ ئەوەی بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەر وەربگریت ئەبێت تۆ پەنابەری ددانپێدانراو بیت بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێف ی ساڵی ١٩٥١ یاخود بێ دەوڵەت بیت و مەرجەکانی ساڵی ١٩٥٤ ی ڕێککەوتننامەی نیۆرک پڕکەیتەوە. ئەگەر بوویتە هاووڵاتیەکی سویدی ، دەبێت برۆی بۆ پۆلیس بۆ ئەوەی داوای پاسپۆرتی سویدی بکەیت.

Ett främlingspass

مەرجی بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی سەفەر

بۆئەوەی بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەر وەرگریت ئەبێت تۆ

  • پەنابەرێک بیت کە بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێف بۆ ساڵی ١٩٥١ ددانتپێدانرابێت، یاخود بێ دەوڵەت بیت و مەرجگەلی ڕێککەوتننامەی نیویۆرک بۆ ساڵی ١٩٥٤ پڕبکەیتەوە.

ناتوانی پاسپۆرتی سەفەر وەدەست بهێنی ئەگەر

  • هاوڵاتی سوید یان یەکێتی ئۆروپا یان یەکێک لە وڵاتانی ناوچەی هاوکاریی ئابوریی ئۆروپا بى.

ئەگەر پەنابەر نەبیت، دەتوانی لە هەندێک حاڵەتدا پاسپۆرتی بیانی وەربگریت.

دەربارەی چۆنیەتی داواکردنی پاسپۆرتی بیانی، زیاتر بخوێنەوە.

مەرجی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری- ئەلەکترۆنیکی

بۆ ئەوەی تۆ بتوانیت خزمەتگوزاری- ئەلەکترۆنیکی بەکاربهێنیت پێداویستییت بەمانەیە

  •  نیشتەجێ بیت و لە تۆمارگەی دانیشتووان لە سوید ناونووس کرابیت
  • بانک ئایدی/ناسنامەی بانکیت هەبێت
  •  کۆپییەکی کارتی ناسنامە سویدییەکەت
  • · کۆپییەک لە بەڵگەنامەی گەشت کە پێشتر دەرکرابێت (کۆپی لە لاپەڕەی کەسی و هەموو لاپەڕەکان کە مۆریان لەسەر بێت) یان ڕاپۆرتی پۆلیس کە لەوێدا نووسرابێت بەڵگەنامەی گەشتەکەت ون بووە.

سەبارەت بە چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆپیەکی پاسپۆرتەکەت بۆ داخوازیینامەکەت، زیاتر بخوێنەوە (بە ئینگلیزیى)

دەربارەی داواکردنی بەڵگەنامەی گەشت بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ، زیاتر بخوێنەوە.

ئەگەر تۆ پێشتر ناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت، ئەتوانیت کۆپییەکی پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێچ بکەیت کە ناسنامەی تۆ ئەسەلمێنێت (ئەگەر هیچ پاسپۆرتت نەبێت). ئەکرێت ئەوە بۆ نموونە. کارتی ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

رەچاوی ئەوە بکە کە ئەگەر ئەو دۆکیومێنتانەی کە ئێمە بۆ تاوتوێکردنی داخوازیینامەکەت پێویستمان پێیە، نەنێریت، لەوانەیە کاتی زیاتر بخایەنێت بۆ وەرگرتنی بڕیارەکەت.

وەختێک بۆ خۆت حجز بکە لە ناو خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیدا

پێش ئەوەی داخوازیەکەت بنێری لە رێگەی خزمەتگوزاری ئەلکترۆنیەوە دەبێ وەختێک حجز بکەی بۆ جێهیشتنی پەنجەمۆر وێنەگرتن. حجزی وەخت بەشیکە لە خزمەتگوزاریە ئەلکترۆنیەکە.

لە ئێمەیلی گەواهی دا زانیاریت دەست دەکەوێ دەربارەی چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوە وگۆرینی ئەو وەختەی حجزت کردوە.

منداڵی ژێر ١٨ ساڵ

منداڵی ژێر ١٨ ساڵ نابێت بۆ خۆیان داوای بەڵگەنامەی سەفەر بکەن. ئەوە پەروەردەکاری یان سەرپەرشتیاری منداڵەکەیە کە داوای بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵەکە ئەکات.

ئەگەر منداڵەکەت دوو سەرپەرەشتی هەبێت و لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیەوە داخوازیینامەکەت پێشکەش بکەیت، دەبێت فۆرمی "ڕەزامەندی بۆ ئەوە کە دەزگای کۆچ پاسپۆرت (پاسپۆرتی بیانی یان دۆکیومێنتی گەشت) بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەربکات"، 246011، پڕبکرێتەوە و بە شێوازی خزمەتگوزاریی ئەلکترۆنی لەگەڵدا بینێریت. هەردوو سەرپەرەشتەکە دەبێت پەسەندی کردبێت و ئیمزاکانیان شایەتی بۆ درابێت.

ڕەزامەندیبوون کە دەزگای دەوڵەی کۆچ و کۆچبەران بۆی هەیە (پاسپۆرتی بیانیی یان بەڵگەنامەی سەفەر دەرکات) بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان، فۆرمی ژمارە ٢٤٦٠١١ (بە سویدیی) Pdf, 657.8 kB, opens in new window.

Consent for the Swedish Migration Agency to issue a passport (alien's passport or travel document) for a child under the age of 18, form 247011 (بە ئینگلیزیى) Pdf, 701.3 kB, opens in new window.

ئەگەر تۆ وەک سەرپەرشتیار داخوازینامە پێشکەش ئەکەیت ئەبێت تۆ دامەزراندنەکەی خۆت و کۆپییەکی کارتی ناسنامەکەت هاوپێچ بکەیت.

منداڵێک کە هیچ کام لە دایکوباوکی لە سوید نییە ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵدابێت کاتێک مندالەکە وێنەی یان پەنجەمۆری ئەگیرێت.

داواکردنی بەڵگەنامەی سەفەر هیچ پارەی تێناچێت، بەڵام تۆ ئەبێت خەرجیی لەسەر بدەیت کاتێک بەڵگەنامەی سەفەر ئەهێنیتەوە. تۆ ئەتوانیت خەرجییەکە بە کارت بدەیت کە هاتیت بۆ دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ هێنانەوەی بەڵگەنامەی سەفەری خۆت.

تۆ ئەتوانیت خەرجییەکە بە بانک جیرۆ بدەیت ئەگەر تۆ ناتوانیت بە کارت پارەبدەیت یاخود داوای کاخەزی پارەدان بکە کاتێک کە پەنجەمۆر بەجێئەهێڵیت یان وێنەت ئەگیرێت. کاتێک کە بڕیارەکەت بۆ هات بەوەی کە بەڵگەنامەی سەفەرت بۆ پەسەندکراوە، خەرجییەکە بدە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران پارەی بەدەستی وەرناگرێت و ناشتوانێت بەڵگەنامەی سەفەرەکەت بەر لە خەرجیی دانەکە بداتێ.

خەرجییەکانی بەڵگەنامەی سەفەر (بە ئینگلیزیى)

ئەگەر تۆ ناتوانیت داخوازینامەی بەڵگەنامەی سەفەر لە وێب پێشکەش بکەیت، ئەبێت تۆ داخوازینامە لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمی داوای بەڵگەنامەی سەفەربکە، ژمارە ١٠٨٠٢١ ، و لەسەردانێکی کەسییدا لە یەک لە یەکەی مۆڵەت لە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ڕادەستی بکە. پێش سەردانەکت فۆرمەکە پڕبکەوە.

داوای بەڵگەنامەی سەفەربکە، فۆرمی ژمارە ١٠٨٠٢١ (بەسویدیی) Pdf, 688.4 kB, opens in new window.

Application for travel document, form 109021 (بە ئینگلیزیى) Pdf, 791.5 kB, opens in new window.

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان

منداڵی ژێر ١٨ ساڵان نابێت بۆخۆیان داخوازیینامەی بەڵگەنامەی سەفەر پێشکەشکەن. ئەوە پەروەردەکاری منداڵەکەیە یان سەرپەرشتیارەکەی کە کەسیی خۆیان داخوازینامەی بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵەکە پێشکەش ئەکەن.

ئەگەر دوو پەروەردەکارهەبن ئەبێت هەردووکیان داوانامەکە پەسەندکەن لەڕیگای واژۆکردنی فۆرمی داخوازینامەی منداڵەکە. ئەگەر تەنیا یەک لە پەروەردەکارەکان لەگەڵ منداڵەکە بۆ دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بێت و داخوازینامەکە ڕادەستکات ئەبێت ئەوی تریش پێشوەخت واژۆکردنەکە ئەبێت لەلایەن کەسی سێهەمەوە شایەتی لەرسەربدرێت. داخوازینامەکە واژۆبکات.

منداڵێک کە هیچکام لە دایکوباوکی لە سوید نییە، ئەبێت سەرپەرشتیارەکەی لەگەڵ بێت کاتێک منداڵەکە وێنەی ئەگیرێت و پەنجەمۆری لێوەرئەگیرێت. سەرپەرشتیاری منداڵەکە ئەبێت دامەزراندنەکەی خۆی و کۆپییەکی کارتی ناسنامەکەی لەگەڵ خۆ بهێنێت.

کات بگرە

بەرلەوەی تۆ سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازینامەکەت ئەوا دەبێت کات بۆ سەردانەکەت بگریت. ئەوەت بیربێت کە هەموو ئەوانەی داوای بەڵگەنامەی سەفەرئەکەن ئەبێت لەگەڵتا بێن، هەروەها منداڵیش. هەر کەسێک ئەبێت یەک داخوازینامە پێشکەش بکات، کاتێکی خۆی ئەدرێتێ. تۆ ئەتوانیت چەندین کات یەک لەدوای یەک بگریت.

کات بگرە بۆ بەجێهێشتنی داخوازینامەکەت (بە ئینگلیزیى)

داخوازینامەکەت بەجێبهێڵە

کاتێک کە تۆ داخوازینامەکەت بەجێئەهێڵیت ئەبێت ئەمانە لەگەڵ خۆتا بهێنیت

  • کارتی ناسنامە سویدییەکەت
  • فۆرمی داخوازیینامەکە، بەپڕکراوەیی و واژۆکراو (هەر کەسەو یەک فۆرم). ئەوەت بیربێت کە هەردوو پەروەردەکارەکە ئەبێت فۆرمەکە واژۆبکەن کاتێک کە تۆ داوای بەڵگەنامەی سەفەر بۆ منداڵ ئەکەیت.
  • ئەگەر هەشبوو بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشووتر یان کۆپیی شکایەتی پۆلیس کە تێیدا نووسراوە تۆ بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لە کیس چووە.

ئەگەر تۆ پێشتر ناسنامەی خۆت نەسەلماندبێت ئەشتوانیت کۆپی پاسپۆرتی ولاتی خۆت یاخود بەڵگەنامەی تر هاوپێچکەیت کە ناسنامەی تۆ ئەسەلمێنن (ئەمە ئەگەر پاسپۆرتت نەبێت) ئەوە لەوانەیە کارتی- ناسنامە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون یان دەفتەری خزمەتی سەربازی بێت.

ئەگەر تۆ پاسپۆرتێکی وڵاتی خۆت هەیە یاخود بەڵگەنامەیەکی سەفەری کۆنتر، ئەوا ئەبێت ئەمانە ڕادەستی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت. کارڕاپەڕێنەرەکە ئەکرێت جاروبار پەسەندی بکات کە تۆ کۆپیەکانی پاسپۆرتەکەت لەگەڵ داخوازینامەکەت بەجێبهێڵیت، بەڵام ئەوکاتە تۆ داوات لێ ئەکرێت کە پاسپۆرتە ڕەسەنەکە ڕادەست بکەیت کاتێک کە کاتی بەڕێوەبردنی داخوازینامەکەت هات یاخود کە تۆ پاسپۆرتە نوێکەت ئەهێنیتەوە.

دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران وێنە و پەنجەمۆرت ئەگرێت کاتێک کە تۆ داخوازیینامەکەت ڕادەست ئەکەیت. وێنەکانت، پەنجەمۆرەکانت و زانیارییە کەسییەکانی تۆ لە داتاچیپێک /پارچەیەکی ئەلەکترۆنیکی بە زانیاریی لە بەڵگەنامەی سەفەرەکەدا هەڵئەگیرێن. ئەم زانیارییانە لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵناگیرێن، بەڵکو تەنیا لە چیپی کارتەکە هەڵگیراوە. منداڵی ژێر شەش سالان پێویست ناکات پەنجەمۆر بدەن.

تۆ لەوانەیە پێویستیت بە وەڵامدانەوەی پرسیارگەلێ هەبێت لەبارەی دەرفەتی تۆ بۆ دەستکەوتنی پاسپۆرتی وڵاتی خۆت یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە وەک پاسپۆرت برەوداربێت. لەم دۆخەدا تۆ پرسیارنامەیەک وەرئەگریت کاتێک کە سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەکەیت بۆ ڕادەستکردنی داخوازیینامەکەت.

تۆ ئەتوانیت لە ماڵپەڕی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بخوێنیتەوە لەبارەی ئەوەی کە لە ئێستادا کاتی بەڕێوەبردنی چەند ئەخایەنێت. بڕیارگرتنەکە ئەکرێت ماوەی درێژتر بخایەنێت ئەگەر کارڕاپەڕێنەرەکە پێویستی بێت داوای زانیاریی زیاتر لە تۆ بکات.

کاتێک کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داخوازینامەکەی تۆی بەڕێوەبرد، ئێمە بڕیارەکەت بە پۆست بۆ ماڵەوە ئەنێرین.

کاتەکانی بەڕێوەبردن کە لە ئارادان (بە ئینگلیزیى)

بڕیارەکە بە پۆست بۆ تۆ ئەنێردرێت. ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاری دابێت کە تۆ مافی بەڵگەنامەی سەفەرت هەیە ئەوا ئێمە پەیامێکت بۆ ئەنێرین کە کەی بەڵگەنامەی سەفەرەکەی تۆ هەیە بۆ هێنانەوە. ئەکرێت تا ١٤ ڕۆژ بخایەنێت لەو ڕۆژەوە کە تۆ بڕیارەکەت وەرگرت بەرلەوەی تۆ بتوانیت بەڵگەنامەی سەفەرەکەی خۆت بهێنیت لەو یەکەی مۆڵەتەی کە تۆ داخوازیی ئەوەت کرد.

تۆ ئەتوانیت داوای چاوپێداخشاندنەوەی بڕیاری دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەت بۆ داخوازیینامەی بەڵگەنامەی سەفەر وەرگرت.

ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی داخوازیینامەکەت وەرگرتووە

تۆ ئەتوانیت داوای چاوپێداخشاندنەوەی بڕیارەکە بکەیت، ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داخوازیینامەکەی تۆی لەبارەی بەڵگەنامەی سەفەر ڕەتکردەوە،

ئەگەر ئەتەوێت داوای چاوپێداخشاندنەوە بکەیت، ئەبێت نامەیەک بنووسیت بەوەی کە کام بڕیارەیە ئەتەوێت دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران گۆڕانکاریی تێدا بکات و بۆچی تۆ پێتوایە کە بڕیارەکە هەڵەیە. تۆ لە نامەکەتدا ئەبێت زانیاریی کەسیی و ژمارەی بابەتەکەت بنووسیت تۆ ئەشبێت خۆت نامەکە واژۆبکەیت.

کارێکی وابکە کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران داوای چاوپێداخشاندنەوەکەی تۆی لەماوەی دوامەودای ئەو سێ هەفتەیە لە ڕۆژی پێزانیین لەسەر بڕیارەکە بەدەست بگات.

ئەگەر ئەتەوێت کە کەسێکی تر لەباتی تۆ داوای چاوپێداخشاندنەوە بکات، ئەوا ئەبێت تۆ بریکارینامەیەکی نووسراو بەو کەسە بدەیت.

تۆ ئەبێت بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لە هەمان یەکەی مۆڵەت یان نووسینگەی خزمەتگوزاری بهێنیتەوە کە تۆ داخوازینامەکەت لێ بەجێهێشت (ئەگەر تۆ زانیاریی ئەوەت وەرنەگرتبێت کە ئەبێت بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لە شوێنێکی تر وەرگریتەوە).

تۆ ئەبێت هاوکات لەگەڵ پەنجەمۆر بەجێهێشتن و وێنەگرتن قسە لەگەڵ کارمەندان بکەیت ئەگەر ئەتەوێت بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لە شوێنێکی تر بهێنیتەوە.

تۆ کە بڕوانامەی سەفەرت وەرگرتووە ئەبێت کات بگریت بەر لە سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران. ئەوەت بیربێت کە کات بۆ هەریەک لە کەسەکان بگریت کە بەتەمان بەڵگەنامەی سەفەر بهێنن. ئەگەر تۆ ئەتەوێت پاسپۆرتی منداڵەکانت وەرگریتەوە، ئەوا ئەبێت کات بۆ هەریەک لە بەڵگەنامەیەکی سەفەر بگریت کە بەتەمایت بیهێنیتەوە.

تۆ ئەبێت خودی خۆت پاسپۆرتەکەت بهێنیتەوە. بۆ منداڵی ژێر ١٨ ساڵان ئەکرێت پەروەردەکارەکەی یاخود سەرپەرشتیارەکەی بەڵگەنامەی سەفەرەکە بهێنێتەوە بەبێ ئەوەی منداڵەکە لەگەڵدا بێت.

منداڵانی سەرو ١٥ ساڵان ئەتوانن بۆخۆیان بەڵگەنامەی سەفەرەکەیان بهێننەوە ئەگەر دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران نووسیبێتی کە پەروەردەکارەکە ئەوەی لەکاتی داواکردنەکەدا گوتووە.

تۆ ئەبێت ناسنامەیەکی برەودارت لەگەڵ خۆت پێبێت کاتێک ویستت بڕوانامەی سەفەرەکەت بهێنیتەوە. ئەگەر تۆ بەڵگەنامەیەکی سەفەری پێشتر دەرکردووت هەیە کە تازە ڕادەستت نەکردبێتەوە، ئەبێت تۆ ئەمە بگەڕێنیتەوە، کاتێک تازەکەت ئەهینیتەوە.

کات بگرە بۆ هێنانەوەی بەڵگەنامەی سەفەر (بە ئینگلیزیى)

پارەی خەرجییەکە بدە

تۆ ئەبێت خەرجییەک بدەیت بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی سەفەرەکەت دەربهێنیت. تۆ ئەم خەرجییە بە کارت لە یەکەی مۆڵەت ئەدەیت کاتێک کە تۆ سەردانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران ئەکەیت.

ئەگەر تۆ ناتوانیت بە کارت پارەبدەیت ئەوا تۆ ئەبێت داوای کاخەزی پارەدان بکەیت و خەرجییەکە بەر لە هێنانەوەی بەڵگەنامەی سەفەرەکە ئەدەیت. دەزگای دەوڵەتی کۆچ وکۆچبەران بەدەستی/کاش وەرناگرێت و ناتوانن بەڵگەنامەی سەفەرەکە ڕادەست کەن بەر لە وەی خەرجییەکە نەدرابێت.

ئەگەر تۆ پێشوەخت پارەکەت دابێت، ئەبێت پسووڵەکەی نیشان بدەیت بەوەی کە تۆ پارەت داوە کاتێک کە بەڵگەنامەی سەفەرەکە ئەهێنیتەوە.

خەرجییەکانی بەڵگەنامەی سەفەر (بە ئینگلیزیى)

سەفەرکردن بە بەڵگەنامەی سەفەر

بەڵگەنامەی سەفەر مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا EU بۆ پاسپۆرت پڕئەکاتەوە و ئەکرێت بۆ هەموو وڵاتان بەکاربهێنرێت. بەلام ئەگەر تۆ بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێف بۆ ساڵی ١٩٥١ وەک پەنابەر هەژمارکراویت، لە پاسپۆرتەکەتدا ئەنووسرێت کە تۆ بۆت نییە سەفەر بۆ وڵاتی خۆت بکەیت یان بۆ ئەو وڵاتەی لەدەستی هەڵاتوویت.

لە بەڵگەنامەی سەفەرەکەتدا ئەنووسرێت کە ناسنامەی تۆ نەسەلمێنراوە، ئەگەر تۆ نەتتوانیبێت ناسنامەی خۆت بسەلمێنیت، ئەمەش وائەکات کە زەحمەتتر بۆ هەندێک وڵاتی دیاریکراو سەفەر بکەیت.

تۆ لەوانەیە بۆ ئەم وڵاتانە پێویستت بە ڤیزا هەبێت. پەیوەندیی بە سەفارەتی ئەو وڵاتەوە بکە کە لە ئارادایە بۆ ئەوەی بەر لەوەی سەفەرکەیت زانیاریی زیاتر وەربگریت،

تا ماوەی ئەوەندە بەڵگەنامەی سەفەر برەوی هەیە

بەڵگەنامەی سەفەر تا ئەوپەڕی دوو ساڵ برەوی هەیە و ناکرێت درێژکرێتەوە. ئەگەر تۆ بەڵگەنامەیەکی سەفەرت پێویست بوو کاتێک کە ماوەی برەوی بەڵگەنامەکە بەرسەرچوو ئەوا ئەتوانیت داوای دانەیەکی نوێ بکەیت.

کاتێک کە تۆ داوای بڕوانامەیەکی نوێی سەفەرئەکەیت، دیسان وێنەت ئەگیرێت و پەنجەمۆر بەجێ ئەهێڵیت، لەبەرئەوەی وێنەکانت و پەنجەمۆرەکانت لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵنەگیراوە، بەڵکو تەنیا لە چیپێکی زانیارییدا لەناو بەڵگەنامەی سەفەرەکەتدا هەیە.

ئەگەر تۆ بەڵگەنامەی سفەرەکەت لە کیسچوو

ئەگەر تۆ بەڵگەنامەی سەفەرەکەت لێ کەوت یاخود لێت دزرا ئەبێت یەکەم شت پۆلیسی لێ ڕاگەیەنیت. ئەگەر پێویستت بە بەڵگەنامەیەکی نوێی سەفەر هەیە ئەبێت داخوازیینامەیەکی نوێ پێشکەش بکەیت. کاتێک کە داوای بەڵگەنامەیەکی نوێی سەفەر ئەکەیت، کۆپییەکی شکاتی پۆلیس کە بە پۆست بەدەستت گەییشت یان لە پۆلیسخانە دایانیتێ لەگەڵ خۆتدا بهێنە

Last updated: