ناوەندیی گەڕاوەکان

Återvändandecenter – sorani

ئەگەرتۆ ڕەتکردنەوەی داوانامەی پەنابەرییەکەت بەدەست گەییشت، ئەوا شوێنێکت لە ناوەدنیی گەڕاوەکان پێشکەش ئەکرێت. ناوەندیی گەڕاوەکان ماڵێکە کە لە نزیکی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە.

تۆ کە بڕیاری ڕەتکردنەوە لەوڵات وەدەرنان لە وڵات یاخود گواستنەوە بۆ وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپای ترت وەرگرتوە، ئەوا شوێنێکت لە ناوەندیی گەڕاوەکان پێشکەش ئەکرێت. تۆ بۆت هەیە لە ناوەندیی گەڕاوەکان بژیت تاوەکو سوید بەجێ ئەهێڵیت یاخود تا ئەو کاتەی کە چی تر مافی پشتگیریی ئابووری و ماڵی نیشتەجێت نامێنێت. ئەمە بەواتا کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران چیتر ماڵی نیشتەجێبوونی تر پێشکەش ناکات.

خێزانی منداڵدار

خێزانی منداڵدار کە بڕێاری ڕەتکردنەوە لەوڵات، وەدەرنان یاخود گواستنەوە بۆ وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپای تری وەرگرتوە، کە برەوی هەیە، مافی شوێنی نیشتەجێیان هەیە تا ئەو کاتەی سوید بەجێ ئەهێڵن. خێزانی منداڵدار کە ئەبێت وڵات بەجێ بهێڵن، شوێنێکیان لە ناوەدنیی گەڕاوەکانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ پێشکەش ئەکرێت، ئەگەر پێداویستییان بە یارمەتیی بۆ ماڵ هەبێت.

منداڵانێ کە لە تەمنی خوێندندان مافی چوونە خوێندنگایان هەیە لەو ماوەیەدا کە لە ناوەندیی گەڕاوەکان ئەژین.

پاڵپشتیکردن لە گەڕانەوەکەدا

تۆ کە لە ناوەندیی گەڕاوەکانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانا ئەژیت لە لایەن کارمەندانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە پاڵپشتیی ئەکرێیت بۆ پلاندانان بۆ گەڕانەوەکە و لە تازەوە جێگیربوون لە وڵاتی خۆت. ئەکرێت جاروبار لە بارەی یارمەتیی بۆ سفارشدانی سەفەرەکە، ئامادەکردنی دۆکومێنی سەفەرکردن یاخود کۆمەککردن لە پەیوەدیی لەگەڵ سەفارەتی وڵاتی خۆت یارمەتیی وەربگریت.

تۆ زانیاریی لەبارەی ئەوی لەبەردەستایە ئەتوانیت داوابکەیت بۆ پاڵپشتیکردن بۆ گەڕانەوە، هەروەها هیممەتی پاڵپشتیکردنی تر کە بۆ لەتازەوە جێگیربوونی تۆیە لە وڵاتی خۆت، هەروەها هیممەتگەلی پاڵپشتیکردن کە ئەبێت هاوکاری بکات بۆ لە تازەوە جێگیربوونێکی تر لە وڵاتی خۆت. تۆ ئەتوانیت هەروەها بکەویتە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەی لە وڵاتی خۆتە کە هیممەتەکە بەردەستی ئەکات، بۆ ئەوەی زانیارییت زیاتر بێت لەبارەی ئەو پاڵپشتییەی کە هەیە بۆ وەرگرتن.

بواری پەیوەندییکردن بە ڕێکخراوە خۆبەخشەکانیشەوە هەیە کە ئەتوانن پاڵپشتی و ڕێنوێنی لە گەڕانەوەکەدا بدەن.

زیاتر لەبارەی هیمەتگەلی پاڵپشتیکردن لە گەڕانەوەدا (بە ئینگلیزیى)

Last updated: