پاڵپشتیی نەختی

Kontantstöd – sorani

تۆ کە دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەت بۆت هەیە کە لە دەزگای کۆچ داوای پاڵپشتیی نەختی بکەیت کە پێی دەوترێت پاڵپشتیی جێگیربوونەوە. پاڵپشتییەکە ڕوو دەکاتە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتێک کە لەوێدا لەبەر بارودۆخی ئاساییشی جێگریبوونەوە ئەستەمە. دەبێت لەو ماوەیدا کە لە سویدیدت داوای ئەو پاڵپشتییە بکەیت.

ئەگەر دەتەوێت بۆ یەکێک لەم ولاتانە بگەڕێیتەوە دەتوانیت پاڵپشتییەکە وەربگریت:

ئەفگانستان، کۆماری ئەفریکای ناوەندیی، کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ، ئێل سەلڤادۆر، ئێریترییا، عیراق، یەمەن، لیبیا، نایجیریا، پاکستان، سۆمال، فەلەستین، سودان، سودانی باشوور، ئەتیۆپیا، لبنان

هەلومەرجی وەرگرتنی پاڵپشتییەکە

ئامانج لەم پالپشتییە ئەمەیە کە تۆ بتوانیت لەو وڵاتەی کە دەتەوێت بۆی بگەڕێیتەوە سەرلەنوێ جێگیر ببیتەوە. تۆ چ منداڵ بی و چ گەورەساڵ دەتوانیت ئەم پاڵپشتییە وەربگریت ئەگەر تۆ:

  • بە داوای پەنابەرییەکەت وەڵامی ڕەدت وەرگرتووە یان ئەگەر داوای پەنابەرییەکەتت لە سوید وەرگرتبێتەوە.
  • خۆویست دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتێک کە لەوێدا لەبەر بارودۆخی ئاساییش هەولومەرجی جێگربوونەوە سنوووردارە.
  • لەوانەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە کە بۆی دەگەڕێیتەوە وەربگیرێیتەوە.
  • لە کاتی داواکردنەکەت لە سوید بیت.داواکەت کاتێک کردبێت کە تازە وەڵامی ڕەدت بە داوای پەنابەرییەکەت وەرگرتبێت یان تازە داوای پەنابەرییەکەتت ڕاکێشابێتەوە.

پاڵپشتی بۆ خێزانەکەت

ئەندامانی خێزانەکەتیش کە دەیانەوێت لەگەڵ تۆدا بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان دەتوانن پاڵپشتییەکە وەربگرن: هاوسەر، هاوژین، منداڵی ژێر ١٨ ساڵ یان کەسوکاری نزیک کە لەگەڵ تۆدا دەژین. بۆ ئەوەی بتوانیت پاڵپشتییەکە وەربگریت دەبێت ئەندامانی خێزانەکەتیش کاتێ کە داخوازییەکە ڕادەست دەکەیت لە سویددا بن.

داخوازینامە و بڕیار

تۆ دەبێت لە دەوروبەری ئەو کاتە داوای پاڵپشتییەکە بکەیت کە بە داوای پەنابەرییەکەت وەڵامی ڕەدت وەرگرتبێتەوە یان داخوازیی پەنابەرییەکەت هەڵوەشابێتەوە چونکە خۆت داوای ڕاکێشانەوەت کردووە.

دەتوانیت لەلای کاربەدەستی بەشی وەرگرتن داوای پاڵپشتیی جێگرتنەوەکە بکەیت و ئەوە دەزگای کۆچە کە بڕیار دەدات ئایا تۆ پاڵپشتییەکە وەردەگریت یان نا. بڕیاری دەزگای کۆچ سەبارەت بە پاڵپشتیی جێگرتنەوە ناکرێت سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت.

پاڵپشتییەکە لە وڵاتەکەت دەدرێت

دەزگای کۆچ لەگەڵ "IOM" (ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ کۆچبەری International
Organization for Migration) هاوکاری دەکات کە لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە لەوێدا پاڵپشتییەکە دابەش دەکرێت نوێنەرایەتییان هەیە.

لەم بارەدا ئەمە IOM ە کە پارەکە دەدات. پێش لەوەی سوید بەجێ بهێڵیت ژمارەتەلەفۆنی نووسینەگەی IOM ت لە وڵاتەکەت پێ دەدرێت. کاتێک گەیشتیتە وڵاتەکەت زەنگیان بۆ لێ بدە و بۆ وەرگرتنی پاڵپشتیی جێگیربوونەوەکە کاتێک پێشپارێز بکە.

هەموو بڕە پارەکە لەیەک دەرفەتدا ئەدرێت. کاتێک کە تۆ پارەکە دەرئەهێنی ئەبێت پاسپۆرت یان کۆپی بەڵگەنامەی سەفەری کاتی نیشان بدەیت و کۆپی بڕیارەکە لەبارەی پەسەندکردنی کۆمەکی دارایی دووبارە جێگیرکردنەوەی تۆ.هەموو بڕە پارەکە لەلایەن IOM ەوە ئەدرێت. هەروەها IOM ‌هێڵێکی پشتگیریی پێشکەش ئەکات بۆ ئەوانەی کە پرسیارگەلیان لەبارەی پارەدانەوەی پشتگیرییەکەوە هەیە لەکاتی سەفەرکردن بۆ وڵاتی خۆ. هێڵی پشتگیریی لە ڕۆژانی ئاساییدا کراوەیە و بەزۆر زمان لەبەردەستایە.

ئەگەر تۆ بۆ کۆماری ئەفریکای ناوەندیی، ئێریتیریا، فەلەستین یان یەمەن ئەگەڕێیتەوە، ئەوا لەبری ئەمە پشتگیرییەکە لەڕێگای حەواڵەی بانکییەوە ڕەوانە ئەکرێت، پاش ئەوەی تۆ بۆ وڵاتی خۆت گەڕایتەوە.

سەبارەت بە IOM (ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ کۆچبەران International Organization for Migration) زۆرتر بخوێنەوە: External link, opens in new window.

قەبارەی پاڵپشتییەکە

پاڵپشتیی جێگیربوونەوە بەرانبەر 30 000 کرۆنی سویدییە بۆ کەسێکی سەروو 18 ساڵان و 15 000 کرۆن بۆ منداڵی ژێر 18 ساڵە. خێزانێک دەتوانێت لانی زۆر 75 000 کرۆن وەربگرێت. 

ئەگەر زانیاریی نادرووست بدەیت

دەزگای کۆچ دەتوانێت بڕیار دەربکات سەبارەت بەوەی کە تۆ دەبێت هەموو پاڵپشتییەکە یان بەشێکی بدەیتەوە دواوە ئەگەر تۆ:

  • خۆویست نەگەڕێیتەوە یان ئەگەر پاش گەڕانەوەت بە شێوەیەکی نایاسایی بگەڕێیتەوە بۆ ناو سوید.
  • زانیاریی نادرووستت دابێت یان بە شێوەیەکی تر بووبیتە هۆی ئەوەی کە پاڵپشتییەکە بەهەڵە یان بە بڕێکی زۆرتر درابێت.

Last updated: