ئەگەر منداڵێکت هەیە یان چاوەڕوانی منداڵێک دەکەیت لە کەسێک لە سوید

Om du har eller väntar barn med någon i Sverige – sorani

ئەگەر منداڵێکت هەیە کە هاوڵاتی سویدیە یان مۆڵەتی هەیە لە سوید بژیت، تۆ لە هەندێک حاڵەت دەتوانیت مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەربگریت بەهۆی پەیوەندیت بە منداڵەکە، بێ ئەوەی سویدی جێ بهێڵیت.

بە شێوەیەکی ئاسایی کەسێک کە دەیەوێت لە سوید بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامێکی خێزانی لە سوید بژیت پێویستە داواکاری پێشکەش بکات بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لە باڵوێزخانەیەکی سوید یان کۆنسۆڵخانەیەکی گشتی لە وڵاتەکەی خۆی، یان لە وڵاتێکی تر کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەیە. مۆڵەتی نیشتەجێ بوون پێویستە بەر لە گەشتکردنی کەسەکە بۆ سوید دەربکرێت.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی چی پێویستە بۆ دەسخستنی مۆڵەتێکی نیشتەجێ بوون بەهۆی پەیوەندی خێزانی نزیک  بە کەسێک لە سوید (بە ئینگلیزیى)

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ مۆڵەتێک بێ جێهێشتنی سوید

ئەگەر داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ پەنابەری و ئەگەر منداڵێکت هەیە یان چاوەڕوانی منداڵێک دەکەیت لە کەسێک لە سوید، لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانیت مۆڵەتی نیشتەجێ بوون وەربگریت بێ جێهێشتنی سوید. ئەمە جێبەجێ دەبێت ئەگەر منداڵێکت هەیە کە مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی لە سوید هەیە یان هاوڵاتیەکی سویدیە، یان ئەگەر چاوەڕوانی منداڵێک دەکەیت لە کەسێک کە هاوڵاتی سویدیە یان مۆڵەتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی هەیە.

ئەگەر پێویستە لە سوید بمێنیتەوە بۆ ئەوەی لە منداڵەکەت جیا نەبیتەوە، پێویستە ئاژانسی کۆچ دەربارەی بارودۆخی خێزانەکەت ئاگادار بکەیتەوە. نامەیەک بنووسە کە تیایدا وەسفی بارودۆخت لەگەڵ منداڵەکە دەکەیت، یان لەگەڵ منداڵە لەدایک نەبووەکەت. باسی ئەوە بکە بۆچی ناتوانیت لە منداڵەکەت جیا بیتەوە بۆ ئەوەی بۆ وڵاتی ڕەچەڵەکت بگەڕێیتەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لەوێ، و بەڵگەنامە دابنێ بۆ سەلماندنی پەیوەندیت به منداڵەكه یان دوو گیانی بوونت. هەروەها  “فۆرمی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لە سوید، فۆرمی ژمارە 161011” پڕ بکەوە و هاوپێچی بکە.

فۆرمی مۆڵەتی مانه وه بۆ نیشتەجێ بوون لە سوید، فۆرمی ژمارە 161011 (بە ئینگلیزیى) Pdf, 779.4 kB, opens in new window.

دەتوانیت باسی بارودۆخی خێزانەکەت بۆ ئاژانسی کۆچ بکەیت لە هەر کاتێکدا کە لە سوید بیت، بێ گوێدانە ئەوەی منداڵەکەت لە دایک بووە یان بێ گوێدانە ئەوەی ئایا داواکاریت پێشکەشکردووە بۆ ئاژانسی کۆچ یان دادگای کۆچ کردن.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی چی بکەیت ئەگەر بڕیارێکت وەرگرت بۆ ڕەتکردنەوەی هاتنە ناوەوە یان بۆ دیپۆرتکردنەوە کە چی تر ناکرێت تێهەڵچوونەوەی بۆ بکرێت، بەڵام دەتەوێت لە سوید بمێنیتەوە بەهۆی پەیوەندیت بە منداڵەکەت

Last updated: