چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پەنابەری

Så här ansöker du om asyl – sorani

ئەگەر دەتەوێت لە سوید داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پەنابەری پێویستە بۆ ئاژانسی کۆچ بچیت و داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت. ناتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پەنابەری بەرلەوەی بگەیتە سوید.

ئەگەر بە پۆلیسی سنوور بگەیت لە کاتی هاتنە ناو سوید پێویستە ئاگاداریان بکەیتەوە کە دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پەنابەری. بۆ نموونە پۆلیسی سنوور لە خاڵی کۆنترۆڵی پاسەپۆرت هەن لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکان، لە تێرمیناڵەکان و ئەو شوێنانەی پاس و شەمەندەفەر دێنە ناو سوید. پۆلیسی سنوور هەندێک پرسیارت لێدەکات و ئینجا بۆ لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانی ڕەوانە دەکات، کە.کە داوانامەی پەنابەریت لێ وەرئەگرێت.

گەر تۆ هەر لە ئێستاوە لە سویدی، ئەبێت بۆ خۆت پەیوەندیی بە دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران بکەیت. تۆ ئەتوانیت لە یەکێک لە بەشەکانی داواکردن لە دەزگای کۆچ ، یۆتەبۆریGöteborg ، مالمۆ Malmö یان ستۆکهۆڵم Stockholmداوانامە پێشکەش کەیت.

لەکوێ یەکەکانی ئاژانسی کۆچ بۆ داواکاری پەنابەری بدۆزیتەوە (بە ئینگلیزیى)

ئاژانسی کۆچ داواکاریەکەت تۆمار دەکات

کاتێک داواکاری بۆ پەنابەری پێشکەش دەکەیت پێویستە وەسفی خۆت بکەیت، بۆچی دەتەوێت داواکاری بۆ پەنابەری پێشکەش بکەیت و چۆن گەیشتوویتە سوید.

تۆ ئەبێت باسی بکەیت کە تۆ کێیت

ئەگەر پاسەپۆرتێک یان هەر بەڵگەنامەیەکی تری ناسنامەت لایە پێویستە بەوانی بدەیت بۆ سەلماندنی ناسنامەی خۆت: ناوت چیە، کەی لە دایک بوویت و هاوڵاتی کامە وڵاتیت. شتێکی گرنگە کە ناسنامەی خۆت نیشان بدەیت تاوەکو ئاژانسی کۆچ بتوانێت بڕیاری دروست بدات.

ئەگەر ناتوانیت هیچ بەڵگەنامەیەک پێشکەش بکەیت پێویستە هەوڵ بدەیت بە شێوازێکی تر خۆت ناسنامەی خۆت بسەلمێنیت. بۆ نموونە دەتوانیت ئەمە لەڕێگەی بڕوانامەی لە دایک بوونت، بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی خێزان یان سەربازی یان گرێبەستی هاوسەرگیری. ئەم جۆرە بەڵگەنامانە ناسنامەت دەسەلمێنن، بەڵام هەندێک جار چەندین بەڵگەنامە بەیەکەوە وەک سەلماندنی ناسنامەت پەسەند دەکرێن.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە تۆ بۆچی ئەبێت باسی کەیت کە کێیت.

ئاژانسی کۆچ تۆ وەک داواکارێکی پەنابەری تۆمار دەکات بە بەکارهێنانی ئەو ناو و زانیاریانەی تر کە لە بەڵگەنامەکانی پێناسه تدا هەن. بۆ نموونە ئەمە ڕەنگە بەو مانایە بێت کە کەسانی ترانزجێندەر (ئه وانه ى ره گەزى  خۆيان گۆڕيوه) له ژێر ناو و ڕەگەزێک تۆمارکراون کە لە کاتی لە دایک بوون دیاریکراوە. بەداخەوە، یاسای سویدی ڕێگەت پێنادات لە ژێر هیچ ناوێکی تر خۆت تۆمار بکەیت، بەڵام ئەگەر دەتەوێت ناوێکی تری یەکەم بەکاربێنیت یان ڕاناوی کەسیی بەکار بێنیت پێویستە ئاگادارمان بكەیتەوە، و ئێمە تێبینیەک بۆ ئەمە تۆمار دەکەین. هەروەها بیرۆکەیەکی باشە ئەگەر لەم قۆناغە پێمان بڵێیت ئەگەر هۆکاری تایبەتيت هەیە بۆ ویستنی وەرگێڕ، پارێزەر یان لێکۆڵەری ڕەگەزێکی تایبەت، یان ئەگەر نەتەوێت ژوورێک هاوبەش بکەیت لەگەڵ داواکارێکی تری پەنابەریی ڕەگەزێکی تایبەت.

وێنەی فۆتۆگرافیت دەگیرێت و پەنجەمۆرت وەردەگیرێت

کاتێک داواکاری بۆ پەنابەری پێشکەش دەکەیت وێنەی فۆتۆگرافیت دەگیرێت و پەنجەمۆرت وەردەگیرێت. وێنەکەت بۆ تۆماری ئاژانسی کۆچ زیاد دەکرێت و لەسەر کارتی داواکاری پەنابەری تۆمار بەکار دێت (کارتی LMA) وەک بەڵگەیەک وەریدەگریت کە تۆ داواکاری پەنابەریت. منداڵانی ژێر تەمەنی شەش ساڵی پێویست ناکات پەنجەمۆریان وەربگیرێت.

پەنجەمۆر بۆ پشکنینی ئەوە بەکاردێت ئایا لە هیچ وڵاتێکی تری شنگن داوای پەنابەریت کردووە و  ئاخۆ مۆڵەتی نیشتەجێ بوون یان قەدەغەلێكردنت لە هەر وڵاتێکی ترى شگن هەيه. ئەگەر پشکنینی پەنجەمۆر ئەوە نیشان بدات کە لە وڵاتێکی تر تۆمار کراویت لە ڕێگەت بۆ سوید، یان کە پێشووتر لە وڵاتێکی تر داوای پەنابەریت کردووە، ئاژانسی کۆچ ئەوە دیاری دەکات لە کامە وڵات داواکاری پەنابەریت کاری لەسەر بکرێت. لە دیاریکردنی ئەمە، ڕێسای دوبلینی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت.

هیچ پشکنینێکی پەنجەمۆر بۆ منداڵانی ژێر تەمەنی 14 ساڵی ئەنجام نادرێت.

زۆرتر بخوێنەوە دەربارەی ڕێسای دوبلین (بە ئینگلیزیى)

چاوپێکەوتنی داواکاری

کاتێک وێنەی فۆتۆگرافیت دەگیرێت و پەنجەمۆرت وەردەگیرێت چاوپێکەوتن لەگەڵ لێکۆڵەرێک دەکەیت. بە یارمەتی وەرگێڕێک وەسفی ئەوە دەکەیت تۆ کێیت، بۆچی وڵاتی خۆت جێهێشت و چۆن گەیشتوویتە سوید. هەروەها پرسیارت لێدەکرێت دەربارەی خێزان و تەندروستیت.

ئەگەر پەککەوتەیی کرداریت هەبێت، بەو واتایەی کە توانای کەمکراوەت هەیە لە کرداری جەستەیی، عەقڵى یان هزری، پێویستە ئاژانسی کۆچ ئاگادار بکەیتەوە. ئەگەر پەککەوتەیی کرداریت وا دەکات پەیوەندیکردن لەگەڵ ئاژانسی کۆچ زەحمەت بێت کاتێک داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ پەنابەری، تۆ شایستەی وەرگرتنی یارمەتیت. هەروەها شایستەی شوێنی مانەوەیت کە بۆ پێویستیەکانی تۆ گونجێنراوە.

زانیاریت پێدەدرێت دەربارەی پرۆسەی پەنابەری - هەنگاوی داهاتوو چیە و پێویستە چی بکەیت. هەروەها زانیاری وەردەگریت دەربارەی کێشە کرداریەکانی وەک مافت بۆ شوێنی مانەوە، پشتیوانی دارایی، چاودێری تەندروستی و پەروەردە بۆ منداڵەکانت.

پێویستە بە شیوەیەکی سەرەکی هەوڵ بدەیت لە ڕوی داراییەوە پشتیوانی خۆت بکەیت لە کاتێکدا چاوەڕوانی بڕیارێکیت. ئەگەر هیچ پارەیەکت دەست ناکەوێت و هیچ شتێکی تریشت نیە، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پشتیوانی دارایی لە ئاژانسی کۆچ.

دواتر بۆ لێکۆڵینەوەیەکی پەنابەری بانگ دەکرێیت کە تیایدا شتی زیاترمان پێدەڵێیت بۆچی ڕاتکرد و هەست دەکەیت چیت بەسەر دێت ئەگەر بگەڕێیتەوە.

داواکاری بێ بنەمای ڕوون

ئەگەر ڕوون بێت کە هیچ هۆکارێک نیە بۆ پێدانی پەنابەری، لێکۆڵەرەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ئاژانسی کۆچ ئەوە بەهەند وەرناگرێت کە هیچ هۆکارێکت هەبێت بۆ پەنابەری، و کە بڕیارێک لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەم بۆ تۆ دەردەچێت. ئەگەر هیچ هۆکارێکی شیاوت نەبێت بۆ پەنابەری ئەوە بڕیارێک وەردەگریت بۆ ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ.

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی وەرگرتنی بڕیارێکی ڕەتکردنەوەی هاتنەناوەوە بە کاریگەری ڕاستەوخۆ مانای چیە

دواى ئەوەی داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت

لێکۆڵەرێک سەیری گشت بەڵگەنامەکانت دەکات، ئەوەی بە ئاژانسی کۆچت وتووە و پەنجەمۆرەکانت چی نیشان دەدەن. لێکۆڵەرەکە بڕیار دەدات، لە سەر بنەمای ئەو زانیاریەی پێشکەشت کردووە، مەودای لێکۆڵینەوەی پێویست لە کەیسەکەت. گشت داواکاریەکان جیاوازن و بۆیە پێویستیان بە بڕی لێکۆڵینەوەی جیاواز هەیە.

لێکۆڵەرەکە داواکاریەکەت ئامادە دەکات بۆ لێکۆڵینەوەى بەردەوامکراو. ئەمە دەکرێت شتی وەک دەستکەوتنی زانیاری لە ئاژانسەکانی تری حکومەت بگرێتەوە. ئەگەر پێویستیت بە زیادکردن هەیە بۆ داواکاریەکەت، لێکۆڵەرەکە پەیوەندیت پێدەکات. بۆ نموونە ئەم زیادکردنانە لەوانەیە پێویست بێت ئەگەر هیچ بەڵگەنامەیەکی پێناسه ت لەگەڵ داواکاریەکەت پێشکەش نەکرد بێت.

چاوەڕوانیی لێکۆڵینەوەی پەنابەری 

گەر داواکەت ئەبێت لە سوید یەکلاکرێتەوە، ئەوا بۆت هەیە لێرە بیت هاوکات لەگەڵ چاوەڕوانکردنت تاوەکو دەزگای دەوڵەتی کۆچ ئەبێت هەڵسەنگاندنی ئەگەری مافبوونی تۆ بۆ مۆڵەتی مانەوە بکات.

لەوانەیە ماوەیەکی درێژی پێبچیت هەتا دێیت بۆ لێکۆڵینەوەی پەنابەری. ئەوسا بۆت هەیە باسی کەیت کە بۆچی ئەتەوێت داوای پەنابەری لە سوید بکەیت، چی لە تۆ ڕوویداوە و ئایا پێتوایە کە چیت لێ بەسەردێت گەر پێویست کات بۆ زێدی (وڵاتی خۆت) خۆت بگەڕێیتەوە. ماوەی چاوەڕوانی ئەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت.

تۆ لەوانەیە بۆ چەند چاوپێکەوتنێک بانگ کرێیت پێش ئەوەی بڕیار وەرگریت. وەرە بۆ ئەو کاتانەی کە دەزگای دەوڵەتی کۆچ بۆ تۆی داناوە. کاتی تازە کەمن و لەبەرئەوە ئەکرێت کە تۆ ماوەیەکی درێژ بۆ بڕیارەکەت چاوەڕوانی بکەیت، گەر ئێمە پێویست کات کە دیسان کاتت بۆ بگرین

ڕاگەیاندن لە ئەدرەسەکەت بدە

ئەگەر تۆ بگوازیتەوە، ئەبێت ئەدرەسەکەت بە دەزگای دەوڵەتی کۆچ ڕابگەیەنیت، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین تۆمان دەست بکەوێت کاتێک کە کاتی لێکۆڵینەوەکەت یان چاوپێکەوتنی تر هاتەکایەوە. پۆستەکەت بە بەردەوامی بخوێنەوە، تاوەکو ئەو زانیارییەت لە کیس نەچێت کە لە دەزگای دەوڵەتی کۆچەوە دێت.

درێژکردنەوەی مۆڵەت

گەر تۆ مۆڵەتێکی مانەوەی ماوەدیارییکراوت هەیە و تۆ ئەتەوێت لە سوید بمێنیتەوە، ئەوا ئەبێت پێش ئەوەی کۆتایی بێت داوای درێژکردنەوەی بکەیت. تۆ ئەتوانیت مۆڵەتی مانەوەت بۆ درێژبکرێتەوە گەرهێشتام پێویستیت بە پاراستن بێت. تۆ ئەشتوانیت مۆڵەتی مانەوەکەت بۆ درێژ بکرێتەوە گەر هۆکاری ترت هەیە بۆ مانەوە لە سوید.

زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی ئەوەی کە تۆ چۆن بکەیت بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەکەت.  (بە ئینگلیزیى)

Last updated: